پارشێو، سەڵا و موناجات لە ڕەمەزان دا و ئەوکەسانەی موناجتیان کردووە لە کوردوستان دا

هەستانی خەڵک بۆ پارشێو، لە هەندێک شوێن بە دەهۆڵ یا دەف، لە هەندێکی دی بە خوێندنەوەی شیعر و چامە(قصیده)ی بوردیه، لە پەسنی خوا و پێغەمبەر (د.خ)دا؛ خەڵکیان وەخەبەر دەهێنا. لە هۆنراوەی کوردی زۆر کەڵک وەرگیراوە؛ وەک؛ هۆنراوەکانی: مامۆستا ئەحمەدی خانی، مامۆستا نالی، مامۆستا مەحوی، مامۆستا وەفایی، مامۆستا بێخود و مامۆستا مەلاهادی ئەفخەمزادە و ە زۆری تر. لێرەدا ئاماژە بە پەسنی مامۆستا “ئەحمەدی کۆر” دەکەین؛ کە لە موکریان زۆر دەخوێندراوە وەک دەڵێ:
دڵبەرا داییم دەناڵم، دەم بەدەم شام و سەحەر
جارێ ناپرسی لە حاڵم، چاو عوقابی خۆش خەبەر
وەیا هۆنراوەی “تاهیر بەگی جاف”؛ کە دەڵێ:
مەتلەعی سوبحی سەعادەت مەزهەری عیلمولیەقین
ئەی سوپاسالاری فەوجی ئەنبیا وو مورسەلین
کە ئاهەنگ و موسیقای تایبەتی خۆی هەبووە کە هەڵقوڵاوی مزگەوت و خانەقا بووە، زۆرتر بە شێووەی مەقام دەخوێندرایەوە. هەندێک لە لاوەکان و لەو شوێنانەش کە فەقێ هەبان ـ کە جاران زۆربەی ئاواییەکانی کوردوستان فەقێیان هەبووە ـ دەستیان دەکرد بە خوێننەوەی موناجات، کە بەنێوی “سەڵا”، “کەبار”، “گاز” و… ناسرا بوون.
دوای ئەوە کە بەرزەوێژ و زەبت پەیدا بوو، دەنگی زۆر دەنگخۆشان تۆمار کراوە و ئێستاش پیرەکان نێوەکانیان لە زەیندا ماوە کە لە سەربانەکان و بڵیندگۆی مزگەوتەکان دەخوێنرانەوە؛ ـ دەبێ ئەوەش بڵەم کە رۆژانی هەینیش بۆ ئاگادار کردنی کۆمەڵ، بۆوە بزانن ئەمڕۆ ڕۆژی هەینیەو بەشداری لە نۆژی هەینی لەم دەنگ خۆشانە کەڵک وەرگیراوە ـ وەک ئەم دەنگانە کە ئێمە لێرەدا بە پێ
خۆم هەندێکم لە زەییندا بوون و بۆ هەندێکیشیان لە شارەزایان پرسیارم کرد؛ جا لێرە وەک ئاماژەم پێ کرد بە پێی پارێزگاکان دابەشی دەکەم، ـ هەر چەند هەوڵم داوە ئی ناوچەکانی تری کوردوستانیش بدۆزمەوە بەڵام تەنیا ئی کوردوستانی باشوور چەند کەسێکم بۆ دۆزرانەوە، کە هیوادارم بەدواداچوونیان بۆ بکرێ:
جێی خۆیەتی ئاماژە بە پارشێو، سەڵا و موناجات و بەم کەسایەتیانە بکرێ،کە سڵا، تەمجید، تەواشیح کردووە.
پارێزگای کرماشان: ۱ـ مامۆستا مەلا محەممەدی ڕەبیعی ۲ـ حاجی مامۆستا فەرەجی سەفەری (داڵاهۆ ـ ڕێژاو). ۳ــ سۆفی محەممەدی کەمینە (پاوە). ۴ــ خالید کەمینە (پاوە). ۵ـ مامۆستا قادر عەلیمورادی (سەلاسی باوەجانی ـ کرماشان). ۶ـ حاجی مامۆستا مەلا محەممەد زاهیدی زیایی(پاوە) ۷ـ هاڕوون ئیسلامی نیا(پاوە). ٨ـ حاجی شێخ تەها خالیسی(پاوە) ۹ـ دەروێش عەبدولمەجیدی یەزدانبەخش(پاوە). ۱۰ـ مامۆستا ناسری سوبحانی(پاوە).۱۱ـ مامۆستا عەبدڕڕەحمانی یەعقوبی(پاوە)
پارێزگای کوردوستان: ۱ـ مامۆستا سەیید عەلی ئەسغەری کوردوستانی (سنە) ۲ـ مامۆستا سەیید بەهائەددینی ئەحمەدی (ئارەنانی ـ سنە) ۳ـ حاجی مامۆستا مەلا عارفی عیلامی(مەریوان) ۴ـ مامۆستا مەزهەری خالقی (سنە) ۵ـ محەممەد عەلی مراد خانی ناسراو بە حەمەیلی (هەورامان ـ مەریوان) ۶ـ حاجی دەروێش ناسراو بە حەزین (سەقز) ۷ـ میرزا عەبدولقادر ناسراوە بە میرزا قادرە شەلە (سەقز) ٨ـ شێخ عەبدوڕڕەحیم(کەسنەزانی سەقز) ۹ ـ محەممەد عەبدی ناسراو بە جەناب (کەسنەزانی سەقز) ۱۰ـ عەبدوڵڵا سەییدزادە (کەچەڵمیە ـ سەقز) ۱۱ـ مامۆستا مەلا محەممەد ئەمین عەلایی (ئاخکەند ـ سەقز) ۱۲ـ مامۆستا مەلا محەممەدی ئیمامی (سەقز) ۱۳ـ مامۆستا مەلا محەممەدی زەبەردەست (مەریوان). ۱۴ـ سەیید محەممەدی حوسەینی (تورجان ـ سەقز). ۱۵ـ خەلیفە میرزا ئاغە غەوسی (سنە). ۱۶ـ مەلا محەممەدی تابزەڕ (مریوان) ۱۷ـ حاجی مامۆستا مەلا عارفی ولەژێر(مەریوان). ۱٨ـ ماموستا ملا عەزیزی نەچێ(مەریوان). ۱۹ـ مامۆستا مەلا سەعیدی سادەوا(مەریوان). ۲۰ـ جافری شەریف بێلوویی(مەریوان). مەلا ڕەحمان بانەیی(بانە).
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا: ۱ـ جەلیل بەلەدی (شنۆ) ۲ـ حاجی ڕەحیم سەڵاکەر (مەهاباد) ۳ـ سەعید ماملێ(مەهاباد) ۴ـ مەلا عەلی حافیزولقورئان (مەهاباد) ۵ـ مەلا غەفووری دەبباغی(مەهاباد) ۶ـ محەممەد شەریف سوڵتانی (مەهاباد). ۷ـ مەلا حوسەینی قازانەسەری (بۆکان) ٨ ـ مەلا محەممەدی عەزیمی (سەردەشت) ۹ـ مەلا یونسی قادرپوور (شنۆ) ۱۰ـ حاجی مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەلیمی، ناسراو بە دۆنەخۆر (پیرانشار) ۱۱ـ مەلا محەممەدی موئەززین، ناسراوە بە مەلا سەبیلە (بۆکان) ۱۲ـ مامۆستا عەزیزی شاڕوخ (مەهاباد). ۱۳ـ حاجی خدر قادری گەرماو. ناسراو بە خلە دەرزی (سەردەشت).
۱۴ـ مەلا ڕەحمانی قەڵای سەوزی (ناوچەی میاندواو) ۱۵ـ عەیزی کەریمەسووری ـ خونەکجان (پیرانشار) ۱۶ـ مامۆستا مەلا ڕەحیمی ئیسماعیلی ئەفشار، ناسراو بە مەلا ڕەحیمی دەنگخۆش و خەتخۆش( ئەفشار ـ شایندژ) ۱۷ـ فەقێ عوسمانی شاریکەندی (بۆکان) ۱٨ـ حەمەدی شێخە (ئاڵوەتان ـ سەردەشت) ۱۹ـ مامۆستا حوسەینی قەلعەجوجەیی (ورمێ) ۲۰ـ سەیید محەممەدی سەفایی (سەفاخانەی ـ سەقز) ۲۱ـ مامۆستا مەلا نەجمەددینی شەریعەتپەنا (سەردەشت) ۲۲ـ مەلا حوسەینی عەزیزی (بۆکان) ۲۳ـ مەلا عەبدولعەزیزی میرزایی (ورمێ).۲۲ـ ئەحمەدی ئیسلامی (مەهاباد). ۲۳ـ ئیسماعیلی شاهی(مەهاباد).۲۴ـ ئەبوبەکری غەریب(مەهاباد).۲۵ـ محەممەدی دانیش(مەهاباد).۲۶ـ غەفوری مەسجدی (مەهاباد)
کوردوستانی باشور: لە سەڵابێژو دەنگخۆشە بانگدەرەکانی سلێمانی:
لە قەدیمەکان:
١- مەلا عومەر محەممەدی مزگەوتی گەورە (مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ).
٢- مەلا ئەحمەدی گەچ.
٣- مەلا محەممەدی مزگەوتی گەورە.
۴- مەلا حەسەنی حافظ
له هاوچەرخەکانیش هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی.
لە شاری هەولێریش کەسێک بە ناوی (شەهابە) شهاب الدین ئەحمەد، زۆر بەناوبانگ بوو.
بۆ لێکۆلینەوە لەسەر ئەم کەسانەی کە سەڵاو موناجاتیان گوتووە، پێوەندیم لەگەڵ بەڕێز مامۆستا سەتتار حوسێن زادە، کارناسی موسیقاوە گرت. بەڕێزیان لە ناساندنی ئەم سێ کەسایەتی کە سەڵا و موناجاتیان کردووە، ئاوای ناساندن:
۱ـ مەلا محەممەد کەج: مەقاموێژ، مامۆستا و مەلای مزگەوتی گەورە بووە لە سلێمانی، مرۆڤێکی زۆر تێگەیشتوو بووە و شارەزا بووە؛ بە تایبەتی لە فەنن و لێزانی مۆسیقا. ئەو مەقامانەی کە خوێندوویەتی، زۆر زۆر نایابن، یەکێ لەوانە مەقامی “خەناباتە” جگە لە خۆیوعەلی مەردان نەبێ، کەس نەیتوانیوە، ئەدای بکات. مەلا محەممەد جوانی ئەدا کردووە، لەسەر شیعری “سافی” ئەدای کردووە. زۆر شتێکی جوانە. وێنەیک لەم هۆنراوەی کە مەلا محەممەدی کەج خوێندویەتەوە:
(خوا هەڵناگرێ)
ـ ئاهی ـ
مەقام: ئەوشار
خودا هەڵناگرێ چاوم ئەمەندە شێت و شەیدابم/
لە مابەینی خەلایقدا وەها مەهتوک و ڕیسوابم/
گەڵێ دەفعە ئەڵێم بێم دڵ بگۆڕم خۆم لەوی لادەم/
لەدوریدا خەریک ماوم بەڵام واچاکە یەک ڕابم/
چ ئینسافێکە ئەی نەی قامەت و خونچە دەهەن و شۆخ/
وەکو بلبل هەمیشە هەر بە هاوارو بە غەو غابم/
هەتاکەیسازە قومی میحنەتی دوریت بچێژم/
من بە وێڵ و سەرگەردانی دەشت و کێوو سەحرابم/
دەبێ ئاهی لە جەژنی وەسلی دولبەرا بە قوربانی/
قەدی باریک و لێوی ئاڵ و چاوی مەست و شەهلابم/
۲ـ مەلا عەوڵای سەرمابردوو، یا دەروێش عەوڵای دەفەزەن: ئەویش یەکێ لەم کەسایەتیانەیە کە لە ساڵەکانی ۳۰، ۴۰ و ۵۰ی زایینی لە هەولێر ژیاوە. یەکێ لەم مەقامبێژانە بووە کە باشترین مەقامبێژ و سەڵابێژ بووە. مرۆڤێکی زۆر خاوەن هەست بووە، کاری ئەوە بووە دایم خەریکی دروست کردنی ئاواز و مەقام بووە لەسەر شیعرە عیرفانییەکان، دایم ئەوانەی دروست کردووە بە موناجات. وە زۆر لەو موناجاتانەی کە ئێستێ ماونەتەوە، ئی مەلا عەوڵای سەرمابردووە ـ بەختەوەرانە بابەتی بەڵگەمەند(موستەنەد)ی لێ ساز بووە ـ مەقاموێژێکی زۆر بەتوانا بووە، مەقامی ڕاست، نەهاوەند، سەبا، حسێنی و هیجایی بە باشترین شێوە نواندووە ( ئەدا کردووە).
۳ـ مەلا عەوڵای بۆکانی، یا مەلا عەوڵا شەلە: لە ڕاستیدا هەموو ئەو ئاوازانەی کە لە مەڵبەندی موکریان بە تایبەتی کە بۆنی ئایینی و مەزهەبیان لێ دێ، هەروەها ئەو ئاوازە عیرفانییانەی کە دوایی گۆرانیبێژانی دیکە گوتویانەتەوە، زۆربەیان ئی مەلا عەوڵا شەلەن. تەنانەت هەندێک دەڵێن؛ شیعرەکەش هەر ئی ئەوە. وادیارە لە سەردەمی قاجاردا ژیابێ. بەڵام بەداخەوە هیچ زانیاریەک لەسەر مەلا عەوڵا نییە؛ تەنیا، ناوەکەی نەبێ، ئەوەی ئەمڕۆکە لەبەردەستدابێ، چەند گۆرانیەک و چەن ئاوازێکە کە ئەویش بە هۆی مامۆستا عەلی مەردانی گەورەوە بە ئێمە گەییوە، دەنا ئەوانەشمان بۆ نەدەماوە. یەکێ لە شتە ناسراوەکانی کە خانەقاییە و لەسەر ئاوازی ئەفشار و دوایی ڕەنگە “سافی هیرانی” ئەم شیعرە جوانەی لەسەر دانابێ؛ ئەم ئاوازەیە:
ئەم پەرچەم و ئەگریجە، هەموو دوژمنی دینە!
ئەم زولف و ڕووە، ئافەتی سەر ڕوویی زەمینە!
عەشقت لە دڵم سابتە، نەک عارزە قوربان
وەک توڕڕەیی شاهان، کە لەسەر ڕوویی نگینە
کە زۆر بەناوبانگە. سافی هیرانی) ۱۹۴۲ـ۱٨۷۳).
زۆری تر هەن کە بەداخەوە من هەر ئەوەندەیانم بۆ ساغ بوونەتەوە، کە پێوەندیم دەگرت لەگەڵ ئەم کەسانەی کە کاری فۆلکلۆر دەکەن، دەیانفەرموو بەداخەوە لەم بەستێنە کار نەکراوە. کەسانێک کە زانیاری پتریان لە لایە لە کەسانی دیکە تکایە بەم ژمارە موبایلە کە لە کۆتایی دیمانەکە دای دەبەزێنم، پێوەندیم پێوە بگرن یا کورتە نامەم بۆ بنێرن، تا بتوانیین لە داهاتوودا نێوی ئەوانیش بلەقێنیین.
دەبێ ئەوەش بڵەیین، زیاتر هەوڵمان داوە زیاتر ئاماژە بەم کەسانە بکەین کە لانی کەم زیاتر لە سی ساڵ لەمەوبەر سەڵا، پاڕانە و مناجاتیان هەبووە، دەنا ئێستاکە کەسانی زۆر پەیدابوونە؛ بۆوێنە:
عەلی زەندی، پەیام عەزیزی، حیسامەددینی لوڕ نیژاد، عەلائەددینی نەباتی، عەبدوڕڕەحمانی ئیبڕاهیمی، شەهرام مەنسووری، شۆرش مەحموودی، بیلال کەیوانی، سەعدوڵڵڵای نەسیری، کەژی هاوتاو محەممەد هاوتا، ئاڕەش حوسەیین پەناهی، مەلا دەشتی، شەفیعی شافعی، مەلا جەماڵی مودەرریسی دێشەمس، خالید ڕەشید، عوسمان محەممەد، هێمن پێنجوێنی، عەدنان عومەر، خالید محەممەد، سەیید محەممەد جەبباری، موحسین ئەحمەدی، لوقمان ئیسماعیلی، ئەییوب ڕەمەزانی، محەممەد ئەحمەد زادە، هۆزان ئەسعەد، ئەمیر یارۆ، مەلا؛حەسەنی ورچەک، محەممەد شێخ شێخەخواز، کاک مستەفا ویسمرادی پاوە، کاک مەنافی بڵەسەنی بانەیی، مەڕوان حەمە خورشید و زۆری تر کە لێرە ناگونجێ ئاماژە بە هەموویان بکەیین.
کوردوستان جەمسەری مۆسیقای عیرفانییە، ئەو مۆسیقایەی کە لە موناجاتەکانی کوردوستاندا کەڵکی لێوەرگیراوە مەقامە، بۆ وێنە دوو دانە لە سەڵا (موناجات)ی مامۆستا ڕەبیعی ئاماژە پێ دەکەین؛ یەکیان: بەخشەندەی بوزورگی، بێباکی. کە ئەمە ناسراوە بە مەقامی “ئەڵڵاوەیسی”. دوهەمینیان: یا ڕەب من تەوبەی پەشیمانیمە، ئەم مەقامە لە مۆسیقادا بە مەقامی”شوشتەری” ناسراوە.
دیارە ئایینی پیرۆزی ئیسلام گرینگی بە دەنگی خۆش و موسیقا داوە و بە تایبەت بە مەقام، بانگدان، قورئان خوێندن، مەولوودنامە، میعراجنامە، تەنانەت تەڵقینی مردووش.
نوسەر: م. سەییەد محەممەد ئەمین واژی/مەهاباد



