بۆ مامۆستایان

زانیمان دوورکەوتووترین دێهاتەکان بە کەمترین کەرەسە بۆ مامۆستایانە …
زانیمان دوورکەوتووترین دێهاتەکان بە کەمترین کەرەسە بۆ مامۆستایانە …
زانیمان داری سزادانی مامۆستا چیدیکە لۆراندنی خۆشەویستی نییە،
ئامرازێکە بۆ سەربەها وەرگرتن و پڕ کردنەوەی سەردێڕی ڕۆژنامەکان و ژێرنووسی کەناڵە جیهانییەکان.
زانیمان بوون بە مامۆستا ئاواتی کیفی ڕەنگی منداڵەکانمان نییە، ئاواتی ئەوان بوون بە پزیشک و قۆڵبڕینی خەڵک و مووچەی مانگانە و یەک شەوە دەوڵەمەند بوونە.
بەڵام ئێمە لەناو پۆلی وانەکانمان فێرمان کردبوون ، مرۆڤبوون تەواوکەری مرۆڤایەتییە نەک دنیا و هاوڕێیەتی و سامان خواستن
کاتێک سەرباسی ئینشای پۆلەکانمان (زانست باشترە یان سامان) بوو دەمانەویست فێری منداڵان بکەین کە پێشێتی بە زانستێکە کە مرۆڤ ساز بکا کە بەرزترین سامانەکانە. بەڵام نەبوو…
چیدی سەرباسی ئینشاکان چنجڕۆکی لە دڵ نەدەدا چوونکە هیچکات یەک لەگەڵ یەک بەرابەر نەبوو و هیچ شتێک لە سەر جێی خۆی نەبوو.
لاوێتیمان لە لابەلای پەرتووکەکاندا ون بوو و هیچکەس لە هیچ کتێبێکدا نەینووسی کە:
مامۆستا وانەی دا
مامۆستا تەمەنی دا
مامۆستا لاوێتی دا
مامۆستا گیانی دا …
هیچکەس نەینووسی مامۆستا لە ژێر ئازاردا مایەوە…
مامۆستایەک به خاتری منداڵان لە ڕووباردا خنکان…
مامۆستایەک بۆ گەیشتن بە قوتابخانە لە بەفر و کڕێوەدا مرد…
و مامۆستایەکیش لەگەڵ هاوشەمەندەفەرەکانی لە نێوان ڕێگای قوتابخانەدا تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و مرد…
مامۆستایەکیش بە خۆشەویستی منداڵەکان چەندین کیلۆمەتر ڕێگا دەڕوا
و مامۆستایەکیش…
بەڵام هەموو نووسیان مامۆستایەک قوتابییەکی کوتا!
دەرکەوت کە داخوازییەکان و دواخراوەکان و نەدانی دەستخۆشانە هی مامۆستایانە و وامی بانکی و هوتێلەکانی هەسارەدار و مووچەی چەند بەرابەر هی مرۆڤە باشەکانی خودایە.
و ئێستا خۆمانین و ئارەزووەکانی لە دەستچوو، تەمەنێک گوزەرا و بنەماڵەیەک کە هەمیشە شەرمەزاری ڕازیبوون و بێدەنگیان بووینە
بەڵام لەبیرمان بێت ئێمە هەمووکات مامۆستاین…
«ڕۆژی پیرۆزی مامۆستا له گشت مامۆستایانی خۆشهویستی نیشتمانهکهم پێرۆز بێت»
"سهید بههمهن عینایهتی"


