رۆناڵدۆ: لەبەر یەک هۆکار نابمە راهێنەر

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و گۆڵکاری یانەی ریاڵ مەدرید، تەنها لەبەر یەک هۆکاری دوای وازهێنان لە یارییکردن نابێتە راهێنەر.
لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی رۆناڵدۆ وتوویەتی “قورسە لەئێستاوە بتوانم داهاتووی خۆم دوای وازهێنانی یەکجارەکیم لە یارییکردن دیاریی بکەم، بەڵام هەست بەوە دەکەم توانای ئەوەم نییە ببمە راهێنەر و ئەو ئەرکە وەربگرم”.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا ناوبراو دەڵێت “دەزانم ناتوانم بۆ هەتایە یاریی بکەم، بەڵام تائێستا وای نابینم بتوانم کاری راهێنەرایەتی بکەم، چونکە ئەو بەهرەیە لە خۆمدا نابینمەوە”.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاماژەی بەوە داوە، بەرلەوەی ببێتە یاریزانێکی پیشەگەر و بەناوبانگ متمانەی بەخۆی بووە کە دەگات بەوەی دەستکەوتێکی گەورەی لە تۆپی پێدا هەبێت.
ئەستێرەی شاهانەییەکان باسی لەوەشکردووە، ئەوکاتەی یاریی بۆ یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە دەکرد هەستی بەوە دەکرد دەگات بەوەی ئێستا پێیگەیشتووە.