له ۴۸ کاتژمێردا کورد پارێزگایه‌ک و ۱۶ قه‌زا و ۴۴ ناحیه‌ی له‌ده‌ستدا

له ماوه‌ی ۴۸ کاتژمێری رابردودا کورد شاری که‌رکوک و ۱۶ قه‌زا و ۴۴ ناحیه‌ی له‌ده‌ستدا، که ده‌کاته له‌سه‌دا ۵۱ی خاکی کوردستان.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق په‌لاماری که‌رکوک و ده‌وروبه‌رییاندا، له‌و په‌لاماره‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر ڕوبه‌ڕی ۱۲ هه‌زار کیلۆمه‌تر له پارێزگای که‌رکوک و ناوچه کوردستانییه‌کانی پارێزگای سه‌لاحه‌دین و دیاله گرتووه.
رۆژی سێشه‌ممه‌ش، هێرشه‌کان به‌رده‌وام بوون، حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق چوونه ناو شه‌نگال و مه‌خمور و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تری پارێزگای نه‌ینه‌وا‌و قه‌زای خانه‌قین و جه‌له‌ولا، ئه‌وه‌ی هێزه عێراقیه‌کان رۆژی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه، له‌سه‌دا ۵۱ی خاکی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.
رۆژی دووشه‌ممه له که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری سێشه‌ممه‌ش له‌ناوچه کوردستانیه‌کانی سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا هێزه‌کانی پێشمه‌رگه پاشه‌کشه‌یان کرد و له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقه‌وه کۆنترۆڵکران.



