۱۶ سەرۆک شارەوانی هەدەپە سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە

بە تۆمەتی دابەشکردنی تورکیاو راگەیاندنی خۆبەڕێوەبەری، لێپرسینەوە لەگەڵ (۳۶) سەرۆک شارەوانی سەر بە هەدەپە دەستی پێکردەوەو (۱۶) سەرۆک شارەوانی دەستگیر کراونو (۱۶) سەرۆک شارەوانیش سزای زیندانیی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، لە مانگی ئابی ساڵی (۲۰۱۵)ەوە تائێستا لە پارێزگاکانی (ئامەد، باتمان، ئەرزروم، هەکاری، ئیغدیر، ماردین، مێرسین، سێرت، شرنەخ و وان)و (۲۴) ناوچەی ئەو وڵاتە، لێپرسینەوە لەگەڵ (۳۶) سەرۆک شارەوانیو ئەندامی شارەوانییەکانی سەر بە هەدەپە دەستی پێکردەوەو (۱۶) سەرۆک شارەوانی و (۲) هاوسەرۆکی شارەوانی بە تۆمەتی دابەشکردنی تورکیاو راگەیاندنی خۆبەڕێوەبەری دەستگیر کراون.
لەلایەکی ترەوەو هەر بە هەمان تۆمەت، ۱۶ سەرۆک شارەوانی سەر بە هەدەپە، سزای زیندانیی هەتا هەتاییان بەسەردا سەپێنراوەو هەروەها ۲۳ سەرۆک شارەوانی لەسەر کارەکانیان لابراون.
ئەوەش لەکاتیکدایە کە حکومەتی تورکیا بە ئامانجی لاوازکردنی شارەوانییەکانی ناوچه کوردیه کان، گۆڕانکاری لە هەندێک یاسای شارەوانییەکاندا دەکاتو هەندێک لە دەسەڵاتەکانیان دەداتەوە بە ئەنکەرە.