فرهنگیمهمترین های هەواڵ

پەیامی نەورۆزی مەحمودزادە نوێنەری مەهاباد

ڕازاوە وەرزی بەهاری هاتیم
ماڵاوایی کرد ڕۆژی نەهاتیم
تێکڕا بزاوتوون چیا ودۆڵ و دەشت
گوڵ چرۆیان کرد زێدم وەک بەهەشت
شنەی کوێستان و خوڕەی ئاو وچۆم
هاژەی ڕووبار و ترووسکەی نێو گۆم
پیرۆز بێ نەورۆز لە شار و دێهات
دڵخۆشی گشتتان ،هیوامە و ئاوات

بەنێوی بەرزە ناوی ،بەدیهێنەر ،دامەزرێنەر ،خۆڵقێنەر و پێکهێنەری هەست ،شعوور ،جوانی وئادەمیزاد ……

هاتنی نەورۆز پەیامێکە بۆ نوێ بوونەوە،
بوژانەوە،سڕینەوەیی رق و کینە و دۆژمنایەتی وبەپێزکردنی بەرو بوومی زەوی تەمەن وهەنگاو هەڵگرتن بەرەو داهاتوویە کی روونتر.
نەورۆز هێمایەکی دژە زوڵم وڕاپەرینێکی بوێرانەی ویژدانی مرۆڤی کوردە، ناسنامەیی گەلێکی ڕەسە ن و وشیارە،تازەبوونەوەیی سروشت و ئادەمیزادە

بەو هیوایەی کە هاتنی ساڵی تازەمان ببێتە هەوێنی خۆشی و ئارامی و تەبایی وئاوەدانی بۆ وڵاتەکەمان
ئاواتە خوازین کە بتوانین بە پێی ئەو مافانەیی کە لە چوارچێوەی یاسایی بنەرەتی وڵاتی خۆشە ویستمان بۆمان دیاری کراوە بتوانین هەنگاو هەڵگرین
بۆ جێبەجێ کردنی ویست و داخوازەکانی ئێوە ی خەڵکی خۆشەویست ، بەشەڕەف ، دڵسۆز و خاوەن شارستانییەتی مەهاباد ،کە بە پشتیوانی خوای بانی سەر و هاودڵی و هاوبیری و پێکەوە بوونمان بتوانین بە هەموو ئاواتەکانمان بگەین

نەورۆزە جێژنی نوێ بوونەوەیە
دڵخۆشی خەڵک و هیوای ئێمەیە

نوێنەری خەڵکی بەرێزی شاری مەهاباد و دەورووبەری
ئەندازیار جەلال مەحموودزادە

نمایش بیشتر

هـه‌ژار رحـیـمـی

علاقه مند به ترجمه و نوشتن در حوزه های تخصصی IT ، سیاست ، اقتصادی و اجتماعی

1 دیدگاه

  1. بژی هەواڵ
    زرم پێ خۆشە جەنابی مەحمودزادە بزانێ هەواڵ دژایەتی لەگەڵ ئەو نیەو تەنیا بۆ چاکسازی و برەو پێش رۆیشتنی شارەکەمان رەخنەی لە کاک جەلال مەحمودزادە گڕتۆ
    هیوادارم ساڵی نوێ بە یەکەوە شارەکەمان بەراەو پێشکەوتن ببەین و دەس لە دەستی یەک بنێن

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا