کتێبێکی فه‌رهاد پیرباڵ له تاران بڵاو کرایه‌وه

کتێبێکی فه‌رهاد پیرباڵ له تاران بڵاو کرایه‌وه
کۆمه‌ڵه شێعری “آه عشق من” له نووسینی فه‌رهاد پیرباڵ و له وه‌رگێڕانی باست مورادی به زمانی فارسی بڵاو کرایه‌وه.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی ده نگوباسی هه وال، کۆمه‌ڵه شێعری “آه عشق من” له نووسینی فه‌رهاد پیرباڵ و له وه‌رگێڕانی باست مورادی به زمانی فارسی له لایه‌ن بڵاڤگه‌ی “چلچله”وه بڵاو کرایه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دیزانی به‌رگی ئه‌م کتێبه له لایه‌ن محه‌مه‌د جه‌هانی موقه‌ده‌مه‌وه ئه‌نجام بووه که یه‌کێکه له گرافیسته باشه‌کانی شاری تاران.
له ئێستادا چه‌ند نووسه‌رێکی کورد له ناو خوێنه‌ری فارس‌دا پێشوازی باشیان لێده‌کرێت که فه‌رهاد پیرباڵ یه‌کێکه له‌م نووسرانه. باست مورادی وه‌رگێڕی ناسراوی کورده که تاکوو ئێسته چه‌ندین کتێبی له کوردیه‌وه کردووه به فارسی و له لایه‌ن خوێنه‌ری فارسییه‌وه پێشوازیی باش له کاره‌کانی ده‌کرێت.
له پێشه‌کی ئه‌م کتێبه‌دا هاتووه: به دڵنیایه‌وه ده‌توانین بڵێین فه‌رهاد پیرباڵ شێت ترین عاقڵ و ڕخنه‌گر و چالاکی ئه‌ده‌بی و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستانه. که‌سایه‌تییه‌ک که له هه‌موو که‌س و ڕه‌وتێک ڕه‌خنه ده‌گرێت. فه‌رهاد پیرباڵ هه‌وڵی زۆری داوه تاکوو به‌رپرسیاریه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رنابه‌ر بکات له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ر کات چالاکییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام بدات یان به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی بڵاو بکاته‌وه، ده‌نگ و هه‌راییه‌کی زۆر بنێه‌ته‌وه.
له درێژه‌دا هاتووه که فه‌رهاد پیرباڵ ئه‌م ڕه‌خنه کردنه له ئه‌ده‌بیاتیشدا پیڕه‌و ده‌کات و به‌رده‌وام سه‌رقاڵی ئه‌مزوونی نوێ له فۆرم و چۆنیه‌تی داڕشتنه‌وه‌ی مانا نوێیه‌کان له ساختارێکی تازه دایه. هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه کۆمه‌ڵێک له شێعره‌کانی کراوه‌ته فارسی و ئۆمێد ده‌کرێت ئه‌م کتێبه ببێته هۆی باشتر ناسینی ئه‌م شاعره کورده له نێو چینی ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی ئێران‌دا.



