سێزدەهەمین کتێبخانەی حامی به هاوکاری گرووپی گەشە و پەرەپێدانی فەرهەنگی کتێبخوێندنەوەی موکریانی مەهاباد لە ئاوایی ئوسووکەند کرایەوە

ڕۆژی ۲۶ی ڕەشەممە لە ڕێوڕەسمێک کە لە ئاوایی ئوسووکەند بەڕێوە چوو، سێزدەهەمین کتێبخانەی حامی به هاوکاری گرووپی گەشە و پەرەپێدانی فەرهەنگی کتێبخوێندنەوەی موکریانی مەهاباد کرایەوە.
سەرەتا سەرۆکی شووڕای ئاوایی وێڕای بەخێرهاتنکردن ، سپاسی ئەنجومەنی حامی تاران و هاوکارانی لە ناوچەدا کرد و ئاماژەی بە گرینگی و پێویستی کتێبخانە لە ئاوایییەکان کرد. دواتر ئیدریس مێهرپەروەر بە نوێنەرایەتی لە گرووهی گەشە و پەرەپێدانی موکریانی” مەهاباد سەبارەت بە گرینگی کاری خۆبەخش لە ئاوەدانکردنەوەی ئاوایییەکان باسی هێنا گۆڕێ و ئاماژەیان بەوەی کرد که بە هاوکاری و تێکۆشانی خەڵکی خۆبەخش و خەڵکی ئاوایییەکان دەتوانین هەنگاو بنێینەوە تاکوو زۆرترین دێهاتەکانمان بە دامەزراندنی کتێبخانە دەوڵەمەند بکەین.
پاشان لە لایەن منداڵانی ئوسووکەند سروودێکی تایبەت پێشکەش کرا و هەروەها گرووپی شانۆی منداڵان شانۆیەکیان پێشکەش کرڕ. لە کۆتاییدا هاوڕێ دەگەڵ پێشکەشکردنی ڕێزنامە و کتێب بە منداڵان و گەنجان و لاوانی ئاوایی، ئەم کتێبخانەش بە دەستی منداڵانی هیوابەخشی دواڕۆژی گەشەی فەرهەنگ و کتێبخوێندنەوە کرایەوە./شاروێران