له ساڵیادی کۆچی ئه‌م شاعێره؛ کتێبێکی وێنه‌یی له شێرکۆ بێکه‌س چاپ کرا

بۆ یه‌که‌مین جار کتێبک له ژیانی شێرکۆ بێکه‌س بڵاو ده‌کرێته‌وه که زیاد له ۲۰۵ وێنه‌ی له‌م شاعێره ناوداره‌ی کورد له خۆ گرتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م کتێبه له لایه‌ن سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی کوردستان – لقی سلێمانی بڵاوی ده‌کرێته‌وه.
کتێبه‌که وێستگه‌کانی ژیانی شاعێری گه‌وره، شێرکۆ بێکه‌س له ۲۰۵ وێنه‌دا ده‌خاته‌ڕوو و بڕیاره رۆژی ۴-۸-۲۰۱۷ سه‌عات ۷ ی ئێواره له پارکی ئازادی شاری سلێمانی له سه‌ر مه‌زاری شاعر و له چواره‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی شێرکۆ بێکه‌س، به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا دابه‌ش بکرێت.
ئه‌م کتێبه له ژێر ناوی “قــه‌ڵـــه‌مـــی میـــللـه‌تێــک، وێستگه‌کانی ژیانی شێرکۆ بێکه‌س له ۲۰۵ وێنه‌دا” بڵاو ده‌کرێته‌وه.
شایانی باسه که کتێبه‌که له لایه‌ن شاڵاو جه‌عفه‌ره‌وه ئاماده کراوه و هه‌رێم عوسمان دیزاینی کردوه و له تیراژی ۱۰۰۰ دانه ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب ده‌کرێت.



