فرهنگیمهمترین های هەواڵ

دوو بووک و زاوای خەڵکی هەوڵێر لە ڕۆژی هاوسەرگیریکردندا کارێکی ناوازە دەکەن

دوو بووک و زاوای خەڵکی هەوڵێر لە ڕۆژی هاوسەرگیریکردندا کارێکی ناوازە دەکەن

دوو برا کە لەیەک کاتدا ئاهەنگی بووک گواستنەوەیاندا، لەگەڵ هاوسەرەکانیان، ناو هۆڵی ئاهەنگەکەیان پاک کردەوە و سەردانی کتێبخانەشیان کرد.

ڕۆژی ۱۱\۳\۲۰۱۷ لە شاری سۆران، دوو برا لە یەک ڕۆژدا ئاھەنگی بووک گواستنەوەیان ئەنجام دا، بەڵام بە شێوەیەکی جیاواز.

ئاهەنگەکە بە جۆرێک بوو کە سەرەتا سەردانی کتێبخانەی (مێخەک)یان کرد و دواتریش لە پاش خواردنی شیرینی، لەگەڵ ھاوسەرەکانیان، ناو ھۆڵی ئاهەنگەکەیان پاک کردەوە، ئەمەش بە گوتەی خۆیان، وەک پەیامێک بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگە و خۆشەویستی بۆ ژینگەی وڵاتەکەیان.

لەمبارەیەوە، دڵشاد باڵەکی کە یەکێکە لە زاواکان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسیویەتی: ”دڵخۆشین کە دەست پێشخەری زۆر شتمان کردووە. سوپاس بۆ ھەموو ئەو بەڕێزانەی کە ھاوکار بوون“.

لینک ورود به کانال رسمی پایگاه خبری هه وال
نمایش بیشتر

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا