پیش فرض

ئایا ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی شەکرەن دەتوانن شووتی بخۆن؟ ئەگەر دەتوانن چۆن؟

شووتی میوەیەکی خۆشە کە لایەنگری زۆری هەیە بەڵام بە هۆی هەبوونی شەکر ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی شەکرەن لە بەکارهێنانی دەترسێن.شووتی یەک لەو میوانەیە کە زۆر بە زوویی شەکرەی خوێن دەباتە سەرێ بە زمانی زانستی دەڵێن:رێژەی گلاسێمیکی بەرزی هەیە. بەڵامدەبێ ئەوەش بزانین سەتا ۹۰ بۆ ۹۶ی شووتی ئاوە و تەنیا ۶لە سەدی شەکرە، کەوایە بەکارهێنانی شووتی شەکرەی خوێن زۆر بەرز ناکات.بەڵام باشتر وایە ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی شەکرەن شووتی لەگەڵ یەک لە سەرچاوەکانی پرۆتین بەکار بێنن وەکوو: پەنیر یان کاکڵەکان(آجیل)بەکارهێنانی سەرچاوەی پرۆتین و چەوری هاوکات لەگەڵ سەرچاوەی شەکر، ناهێڵێ ئاستی شەکرەی خوێن زوو بەرز بێ.ڕێژەی فیبر لە ناوچەکانی نزیک بە توێکڵی شووتی زۆرترە و کەڵەکەبوونی شەکریش لەو ناوچانەدا کەمترە، کەوایە باشتر وایە بەشەکانی نزیکی توێکڵ زۆرتر بەکار بێنن تا گوڵی شووتی.بەگشتی:ئەگەر کەسێکی تووشبوو بە شەکرە، شەکرەی خوێنی کۆنترۆڵ کردبێت، دەتوانێت هەر وەک میوەکانی دیکە لە سنووری ڕێگەپێدراودا شووتی بخوات(۱۵۰گرام لە ڕۆژێکدا؛ لەلایەن پسپۆڕی خۆراکەکەیەوە بۆی دیاری دەکرێ)ئەو کەسانەی کە ئاستی HbA1c (هیمۆگلۆبین A1C)یان بەرزە یان هێشتا ژەمی ئەنسۆلینیان جێگیر نەبووە، پێویستە بۆ بەکارهێنانی شووتی وشیار و پارێزڕاگر بن.سەرچاوە:Krause’s food & the nutrition care processوەرگێڕ: ئەوین سەعیدی 

نمایش بیشتر

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا