پیش فرض

مەرجەکانی بە ئەندامبوون لە یەکێتیی ئەورووپا چین؟

➖سەرەکیترین مەرجەکانی بە ئەندامبوون لە یەکێتیی ئەورووپا ئەمانەن:

– رێزگرتن لە دیموکراسی. پێویستە حکومەتی وڵاتەکە لە ڕێگەی هەڵبژاردنی شەفافەوە هەڵبژێردرابێت و بە جۆرێک بێت کە یەکێتیی ئەورووپا هیچ سەرنج و تێبینییەکی لەسەر نەبێت.

– سەروەریی یاسا. پێویستە وڵاتەکە دەستوور و یاسایەکی کارای هەبێت و بە یەکسانی و دادپەروەری بەسەر هەموواندا جێبەجێ بکرێن.

– پێویستە وڵاتەکە هەموو یاساکانی یەکێتیی ئەورووپا پەسند بکات و جێبەجێیان بکات، لە نێویشیاندا، بەکارهێنانی یۆرۆ وەکوو دراوی فەرمی.

– رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ. پێویستە وڵاتی بەربژێر مافەکانی مرۆڤ پێشێل نەکات و رێز لە کەمینەکان بگرێت و هەموو مافەکانیان دەستەبەر بکات.

– هەروەها پێویستە وڵاتی بەربژێر ئابوورییەکی چالاکی هەبێت و توانای کێبڕکێی لە بازاڕی یەکێتیی ئەوروپا هەبێت.

– پێویستە وڵاتی بەربژێر، کە لێرەدا ئۆکراینایە، بڕێک پارەی دیاریکراو بە یەکێتیی ئەورووپا بدات، کە دوایی لەسەری رێک دەکەون.  

نمایش بیشتر

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا