پیش فرض

ڕوون کردنەوەیەک سەبارەت بە مریشک و هۆرمۆن

سەتاسەت تا ئێستا تێگەیشتوون مریشکەکانی ئەمڕۆ زۆر زووتر لە مریشکەکانی قەدیم گەورە و قەڵەو دەبن بەڵام ئایا ئەمە بە هۆی دەرزی هۆرمۆنی گەشەیە؟

شایەنی باسە بە پێچەوانەی بڕواوی باو هیچ جۆرە هۆرمۆنێک لە مریشکەکان نادرێ بۆ گەشە و قەڵەو بوون چوون هۆرمۆنە هاوردەکراوەکان نرخیان زۆرە و لێدانی ئەم هۆرمۆنانە هیچ پاساوێکی ئابووری نییە.

کەوایە هۆی گەشە و قەڵەو بوونی مریشک زووتر لە کاتی خۆی چییە؟لە جووجەخانەکان لە کاتی تاریکی شەودا دوو جار چرایەکان هەڵ دەکەن، هەر جارێ بۆ ماوەی ۳۰ خولەکمریشکەکان گریمان دەکەن ڕۆژ بۆتەوە و دەست دەکەن بە خواردنی دانەوێڵە و پاشان دەنوونەوە.

بە درێژایی ڕۆژیش مریشک لە دۆخی ئاساییدا خەریک بە خواردنە کەوایە زۆر ئاساییە زۆرتر لە ڕادەی خۆی قەڵەو بێ.هەروەها مریشکە سەنعەتییەکان زۆریان جێگا بۆ جوڵانەوە و هاتووچۆ نییە بۆیە ئەو کالۆرییەی وەریدەگرن ناسووتێت و بە تەواوی لە لەشیاندا کۆ دەبێتەوە و قەڵەویان دەکات.

لەم ۲۰ ساڵەی ڕابردوودا هەندێک لە مریشکەکان لەباری ژێنێتیکی‌یەوە دەسکاری‌کراون و بە هەڵبەستنی ژێنێتیکی مریشکی سەنعەتی کراوە بە مریشکی گۆشتی. مریشکی گۆشتیش کاتێک خواردن دەخوات و ناجووڵێتەوە خواردنەکەی خێرا دەکات بە ماسوولکە بۆ لەشی و زۆر بە هاسانی و زۆر بە زوویی قەڵەو دەبێ.

سەرچاوه: تۆژینەوەکانی دوکتور سەمیرا ڕەبیعی پزیشکی پسپۆڕی خورد و خۆراک و ئەندامی وانەبێژانی زانکۆی شەهید بەهەشتی تاران و ئەندامی ڕێکخراوی خورد و خۆراکی ئێران

✍️وەرگێڕ: ئەوین سەعیدی کارناسی ڕاوێژکاری خورد و خۆراکی دایک و منداڵ.

نمایش بیشتر

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا