شۆڕش حاجی: حکومه‌تی شکستخواردوو ناتوانێت به‌رگریی له مافه‌کانی خه‌ڵک

شۆڕش حاجی، ئاماژه به‌وه‌ده‌کات؛ حکومه‌تی هه‌رێم که شکستی خواردووه له ئیداره‌دانی هه‌رێم و گه‌له‌که‌مانی دوچاری کاره‌ساتی گه‌وره کردووه، توانای ئه‌وه‌ی نابێت له‌به‌رده‌می حکومه‌تی عێراقدا به‌رگری له مافی خه‌ڵک بکات، هه‌ر بۆیه به‌پێویستی ده‌زانێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و حکومه‌تی رزگاریی نیشتمانی پێکبهێنرێت.
شۆڕش حاجی، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی گۆڕان، له نوسینێکدا له وۆڵی فه‌یسبوکی تایبه‌تی خۆی، نوسیویه‌تی؛ دەسەڵاتدارانی پارتی‌و یەکێتی‌و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە حوکمڕانیکردنی هەرێم شکستیان هێناوەو گەلەکەمانیان توشی کارەساتێکی گەورە کردوە. بەشێکی زۆری دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستانیان بەفیڕۆدا. بۆیە وەک چۆن کاک مەسعود دەستی لەکار کێشایەوە ئاواش دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست لەکار بکێشێتەوەو لەجێگەی ئەو حکومەتێکی رزگاری نیشتمانی کاتی پێکبهێنرێت.
هه‌روه‌ها توسیویه‌تی؛ ئەرکی حکومه‌تی رزگاری نیشتمانی، ئامادەکاری دەبێ بۆ هەڵبژاردنی گشتی‌و گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی بۆ پاراستنی ماف‌و دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان لەسەر بنەمای دەستور.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات؛ ئەم حکومەتەی ئێستا ناتوانێ بە گفتوگۆ لە گەڵ بەغدا بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکات، چونکە ئەمان دۆڕاو و شکستخواردون و ئامادەن لەپێناوی مانەوەی خۆیان هەمو تەنازولێک بۆ بەغدا بکەن.