سەرۆکى دورخراوەى کەتەلۆنیا: دەچمە بەردەم دادگاى بەلجیکا نەک هى ئیسپانیا

سەرۆکی دورخراوەى هەرێمى کەتەلۆنیا ڕایگەیاند، به‌پێی یاسا دادوه‌رییه‌کانی به‌لجیکا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات و له ئیسپانیا به دادپه‌روه‌رانه دادگایی ناکرێت.
کارلێس پیوگدیمۆنت، سەرۆکی دورخراوەى هەرێمى کەتەلۆنیا له لێدوانێکیدا بۆ تۆڕى میدیاى RTBFی به‌لجیکی وتی “له دادپه‌روه‌ری هه‌ڵنایه‌م، ده‌چمه به‌رده‌م دامەزراوە دادوهرییەکان، به‌ڵام پێگه راسته‌قینه‌کانی دادپه‌روه‌ری، به پارێزه‌ره‌که‌م وتووه، ئاماده‌ی هه‌ماهه‌نگیی ته‌واوم له‌گه‌ڵ دامەزراوە دادوەرییەکانی به‌لجیکادا”.
هەروەها ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که ئاشکرایه دامەزراوە دادوەرییەکانی ئیسپانیا به سیاسی بوون و وتیشی “له ئیسپانیا سیاسه‌ت کاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دادگا هه‌یه، گرەنتی پێویست به‌رده‌ست نییه بۆ ئه‌وه‌ی له ئیسپانیا به بێلایه‌نانه دادگایی بکرێم”.
پیوگدیمۆنت ئەوەشى وت “هه‌ڵه‌یه سه‌رکرده‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی په‌نایان بۆ توندوتیژی نه‌بردووه بخرێته زیندانه‌وه”.
سەرۆکی پێشووی هەرێمى کەتەلۆنیا ڕاشگەیاند، ئاسایی نییه له‌ژێر مه‌ترسیی ٣٠ ساڵ زیندانیدا بژیت له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌کانی هه‌ڵبژاردنت بردووه‌ته سه‌ر.
هەروەها وتیشی “٣٠ى ساڵ، ئه‌مه دڕنده‌ییه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی باسی دیموکراسی بکه‌یت، پێویسته به‌پێی یاساکانی دیموکراسی مامه‌ڵه بکه‌یت”.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیا لە ڕۆژی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا کۆبووەوە و لە دەنگدانێکی نهێنیدا سەربەخۆییو جیابوونەوەی لە وڵاتی ئیسپانیا بە شێوەیەکی تاک لایەنانە ڕاگەیاند، کە بەگوێرەی بڕیارەکەی پەرلەمان کەتەلۆنیا دەبێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆی کۆماری، بەڵام ئیسپانیا بڕیارەکەی پەرلەمانی کەتەلۆنیای ڕەتکردەوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە کە هەشت وەزیری هەرێمی کەتەلۆنیا لەلایەن دادوەرێکی ئیسپانیاوە زیندانی کران لەسەر پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمەکە.
هاوکات دەزگای داواکاری گشتی ئیسپانیا داوای لە دادگای باڵای وڵاتەکە کردووە، یاداشتی دەستگیرکردن بۆ کارلس بۆگدیمۆند سەرۆکی دوورخراوەی هەرێمی کەتەلۆنیا دەربکات، بەهۆی ئامادەنەبوونی لەبەردەم دادگا.