سێیه‌مین کۆبونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی عێراق و وه‌فدی پارتی به‌بێ ئه‌نجام کۆتاییهات

دواین کۆبونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی حکومه‌تی عێراق و وه‌فدی پارتی که ئێواره‌ی دوێنێ به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی به‌رێِوه‌چوو به‌بێ ئه‌نجام کۆتاییهات.
میدیاکانی عێراق له زاری سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه بڵاویانکرده‌وه ،کۆبونه‌وه‌که‌ی دوێنێی نێوان وه‌فدی سه‌ربازی عێراق و پارتی به چاودێری هێزه‌کانی ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌چووه و ماوه‌ی زیاتر دوو کاتژمێری خایاندووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌که، وه‌فده‌که‌ی پارتی داوایان کردوه ناوچه دابڕێندراوه‌کان به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ببرێن و هێزی هاوبه‌شیان تێدا جێگیر بکرێت، به‌ڵام وه‌فده‌که‌ی عێراق ئه‌و پێشنیاره‌یان ره‌تکردوه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه که‌ده‌بێت ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێن، ئه‌وه‌ش وه‌فده‌که‌ی پارتی توڕه‌کردوه و کۆبونه‌وه‌که‌ش به‌بێ ئه‌نجام کۆتایی هاتوه.
ئه‌وه‌ش سێیه‌مین کۆبونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی سه‌ربازی حکومه‌تی عێراق و پارتیه، که له‌ماوه‌ی که‌متر له هه‌فته‌یه‌کدا به چاودێری هێزه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌نجامدراوه.