سیاسیمهمترین های هەواڵ
ئه‌ردۆغان: سه‌رجه‌م بنکه و باره‌گاکانی په‌که‌که و یه‌په‌گه له سوریا و عێراق خاپورده‌که‌ین

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌موو بنکه و باره‌گاکانی په‌که‌که و یه‌په‌گه له عێراق و سوریا خاپورده‌که‌ن و بۆ ئه‌و کاره‌ش مۆڵه‌ت له‌که‌س وه‌رناگرن.
ئه‌ردۆغان له وته‌یه‌کیدا له ولایه‌تی مانیسای خۆرئاوای تورکیا وتی چه‌ندین شوێن له عێراق و سوریا بونه‌ته په‌ناگه‌ی په‌که‌که و یه‌په‌گه و پێویسته له‌سه‌رمان هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییه‌کانی دژ به وڵاته‌که‌مان سنورداربکه‌ین و بۆ به‌دیهێنانی ئه‌وه‌ش ناچار نین مۆڵه‌ت له‌که‌س وه‌ربگرین.
له به‌شێکی تری وته‌کانیدا ئه‌ردۆغان وتی به‌وانه ده‌ڵێم که سه‌رقاڵیان کردووین و ده‌یانوت ئێمه هاوپه‌یمان و ئێمکه هاوبه‌شی ستراتیژین هه‌ر که‌سێک پشتگیری تیرۆریستان بکات تیرۆریسته.