سیاسیمهمترین های هەواڵ

گۆڤاری فۆربس لیستی بەهێزترین ژنانی جیهانی بۆ ئەمساڵ بڵاوکردەوە

گۆڤاری فۆربس لیستی ناوی بەهێزترین ژنانی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکردەوە کە تیایدا ٢٣ ژنی نوێ ناویان لە لیستەکەدا هاتووە، و ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیاش بە بەهێزترین ژنی جیهان دیاریکراوە.

گۆڤاری فۆربس، لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیانەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەنگێلا مێرکل، بە بەهێزترین ژن لە جیهاندا بۆ ساڵی ٢٠١٧ دیاریکراوە، دوای ئەویش تێرێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دێت.

مێلیندا گەیتس، کە لەگەڵ بیل گەیتسی هاوسەریدا هاوبەڕێوەبەری دامەزراوەی بیڵ ئاند گەیتس-ە بە سێهەم بەهێزترین ژنی جیهان دیاریکراوە، چوارەم ژنیش کە لە ڕیزبەندیەکەدا ناوی هاتووە شێرڵ ساندبێرگ بەڕێوەبەری نوسینگەی جێبەجێکاری فەیسبوکە، هەروەها ماری بارا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای جێنێراڵ مۆتۆرس کە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبیلە بە پێنجەم ژنی بەهێزی جیهان دیاریکراوە.

لە نێو ئەو کەسایەتیە دیارانەی کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە ئیڤانکا ترەمپ کچی سەرۆکی ئەمریکا هەیە کە بە ١٩هەمین ژنی بەهێزی جیهان دیاریکراوە ئەویش بەهۆی ئەو ڕۆڵەی کە لە کۆشکی سپیدا دەیبینێت.

هەروەها شێخە حسێنە واجد سەرۆک وەزیرانی بەنگلادش وەکو ٣٠ هەمین ژنی بەهێزی جیهان ناوی هاتووە، و ئۆنگ سان سو کی ڕاوێژکاری میانمار و سەرۆکی پارتی باڵا دەستی وڵاتەکە لە پلەی ٣٣ی لیستەکەدایە.

گۆڤاری فۆربس بڵاویکردووەتەوە، ئەو ژنانەی لە لیستەکەدا ناویان هاتووە لەسەر بنەمای کۆنتڕۆڵکردنی دۆلار و کاریگەریان و دەرکەوتنیان لە میدیاکاندا دیاریکراون.

نمایش بیشتر

هـه‌ژار رحـیـمـی

علاقه مند به ترجمه و نوشتن در حوزه های تخصصی IT ، سیاست ، اقتصادی و اجتماعی

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا