سیاسیمهمترین های هەواڵ

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی: دوژمنی سەرەکی گەلی ئێران ئەمریکایە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دوژمنی سەرەکی گەل ئەمریکایە، وتیان: سەلمێنەری دوژمنی ئەمریکا سەپاندنی گەمارۆ و تێکدانی بەرجامە.

بە ڕاپۆرتی هه وال لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری، ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ پێنج شەمە لە دیدار لەگەڵ هەزاران خوێندکار و قوتابیدا جەختیان کرد: ئەم بەرە بە بڕشت و تێگەیشتووە، بێ گومان ئێرانی ئازیزبە تێپەڕاندنی لەمپەڕەکان و سەختییەکان دەگەیێننە هەرمان.

وتیشیان: هەڵبەت هاتنە دی ئەم ئامانجە درەوشاوە، پێویستی بە ” ناسینی دوژمنی سەرەکی و پیسی گەلی ئێران واتا ئەمریکا”، “زانست و کار و هەوڵ” و “بەهێزی پەیوەندی لەگەڵ خودا”یە.

لەم دیدارەدا کە لە سەروبەندی ڕۆژی ۱۳ی خەزەڵوەر بەڕێوەچوو، ئایەتوڵڵا خامنەیی  ڕایانگەیاند: لە ڕووداوەکانی شۆڕش، گەنجان هاوشان لەگەڵ لاوان هاتنە مەیدانی خەبات و لە بەرانبەر ڕژێمی چەوسێنەردا وەستان و ڕۆژی ۱۳ی خەزەڵوەری ۵۷یان تۆمار کرد.

 ڕێبەری جەختیان کرد کە ئەمریکا بە مانای پڕپێستی وشە، دوژمنی پیس و سەرەکیە و ئەم ڕاستیە نەک لە ڕووی ڕوانینێکی ڕەش بینانە و دوگمیە بەڵکوو لە ڕووی ئەزموون، تێگەیشتنی دروست و بینینی ڕاستییەکانە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژە بە وتەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە تیرۆریست بوونی گەلی ئێران، وتیان: ئەم قسە گەمژانە نیشان دەدات کە ئەمریکاییەکان نەک تەنیا لەگەڵ ڕێبەری و دەوڵەتی ئێران دوژمنن بەڵکوو لەگەڵ زاتی گەلی ماندوویی نەناسی ئێران کە لە بەرانبەر ئەواندا دەوەستن، دژایەتیان هەیە.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ڕەخنە گرتن لەو کەسانە کە بڕوایان بەوە هەیە دەبێ لە بەرانبەر ئەمریکا کەمێک پاشەکشێ بکەین تاکوو دوژمنییان کەم بێتەوە، ڕایانگەیاند: ئەزموونە مێژووییەکان  نیشانی دەدات ئەمریکاییەکان تەنانەت ڕەحم بەو کەسانە ناکەن کە هیوایان پێیان بەستووە.

نمایش بیشتر

هـه‌ژار رحـیـمـی

علاقه مند به ترجمه و نوشتن در حوزه های تخصصی IT ، سیاست ، اقتصادی و اجتماعی

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا