داهاتوویی لێڵی هه‌رێمی کوردستان/گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی به‌ڕێوه‌یه

هه‌ر ڕۆژ که تێپه‌ڕ ده‌بێت دۆخ و داهاتووی هه‌ریم ئاڵۆزتر ده‌بێت چون ئاڵ و گۆڕه‌کانی ئه‌م دواییه داهاتووییه‌کی نادیار و ناڕوون نیشان ده‌دات.
هه‌رێم له ۲۰۰۳وه تاکوو ۲۰۱۴ دۆخێکی سه‌قامگیری هه‌بوو، به‌ڵام له‌مه به‌دواوه ناکۆکییه‌کانی نێوان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و به‌رپرسانی هه‌رێم سه‌ری هه‌ڵدا و کێشه ئابوورییه‌کان قووڵ تر بووه‌یه‌وه و خه‌ڵک چه‌ندین جار هاتنه سه‌رشه‌قامه‌کان و ڕه‌خنه‌یان له دۆخه‌که گرت.
ئه‌مه له حاڵێکدا بوو که داعش‌یش هات و چی دیکه خه‌ڵک هه‌رێم کێشه‌کانی خۆیان له بیر چووه‌وه و ده‌ستیان کرد به به‌رگری کردن و هه‌موو بابه‌ته‌کان چووه سه‌ر داعش و به‌رنگاری کردن له به‌رانبه‌ر ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه.
ئه‌گه‌رچی یارمه‌تییه‌کانی ئێران بۆ هه‌رێم و به‌غدا بووه هۆی ئه‌وه‌ی که داعش نه‌توانێت له‌وه زیاتر پێشڕه‌وی بکات و نه‌توانی هه‌ولێریش بگرێت، به‌ڵام مه‌سعوود بارزانی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ دۆخه‌که بوو، ناوچه جێناکۆکه‌کانی خسته سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم و کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌غدا له ڕابردوو قووڵ تر بوویه‌وه.
هه‌نگاوی دواتری ئه‌وان ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له عێراق بوو، ئه‌م کاره نه له لایه‌ن به‌غدا و وڵاتانی دراوسێ و جیهانه‌وه پشتیوانی لێنه‌کرا. ئه‌گه‌رچی بارزانی تونی ڕیفراندۆم به‌ڕێوه ببات به‌ڵام ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ دوای ئه‌وه کێشه‌کان سه‌ریان هه‌ڵدا و به هۆی کێشه ناوخۆییه‌کانی هه‌رێم، به‌غدا توانی شاری که‌رکووک و شه‌نگال و چه‌ندین ناوچه‌ی دیکه بگرێته‌وه.
توندبوونەوەی ناکۆکییه‌کانی خودی هه‌رێم
دوای هاتنی هێزه‌کانی عێراق بۆ ناو شاری که‌رکووک و شاره‌کانی دیکه‌ی جێ ناکۆکه‌کان دیسان ناکۆکییه‌کانی نێوان هێزه‌کانی هه‌رێم سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و پارتی و لاینگرنای بارزانی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و یه‌کێتی به خه‌یانه‌ت تۆمه‌تبار ده‌که‌ن و له‌و لاشه‌وه گۆڕان و هێزه‌کانی دیکه دژی پارتی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
ئه‌مه له حاڵێکدا بوو که پارلمانی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی ۸ مانگی دیکه ته‌مه‌نی خۆیی درێژ کرده‌وه و ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی هه‌رێمیش داوای کرد که سه‌رۆکایه‌تی بارزانی درێژ بکرێته‌وه که خۆدی مه‌سعوود بارزانی قبوڵی نه‌کرد و ده‌ستی له کار کێشایه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه گۆڕان و کۆمه‌لی ئیسلامی و لیسته‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵحیش به په‌له داوایان کرد تاکوو حکومه‌تی کاتی و ڕزگاری پێک‌بێت و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ندی دیکه دۆخه‌که‌ی ئاڵۆز کردووه.
له کۆتایدا گوشاره‌کانی لایه‌نه‌کان و خه‌ڵک بووه هۆی ئه‌وه‌ی که مه‌سعوود بارزانی چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا نامه‌یه‌کی بۆ پارلمان نووسی تاکوو ده‌سه‌ڵاته‌کانی له نێوان سێ ناوه‌ندی حکومه‌ت و پارلمان و ڕێکخراوی دادی هه‌رێم دابه‌ش بکات و چی دیکه ئاماده نه‌بوو خولی سه‌رۆکایه‌تی بۆ درێژ بکرێته‌وه.
ئه‌و هه‌روه‌ها ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ په‌یامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کرده‌وه که تێیدا ڕه‌خنه‌ی تووندی له ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا گرت که بۆچی پشتیوانیان له ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم نه‌کردووه.
ڕه‌خنه‌ی بارزانی له ئه‌مریکا
مه‌سعوود بارزانی وتی: ڕیفراندۆم ڕێکارێکی ئاشتیانه بوو تاکوو هه‌موو کێشه‌کانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام به‌غدا له‌م هه‌نگاوه بۆ سه‌پاندنی خۆی سوودی برد.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌وه‌ی له شه‌وی ۱۵‌ی جولای له که‌رکووک ڕوویدا خه‌یانه‌تێکی گه‌وره به پێشمه‌رگه بوو. ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان ده‌کرد که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له گیان فیدایی پێشمه‌رگه پشتیوانی بکه‌ن.
بارزانی جه‌ختی کرد: پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه که ئایا واشنتۆن ده‌خوازێت هه‌رێم سزا بدات؟ ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌کرد که واشنتۆن له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشه بێ ده‌نگ بێت.
ئه‌مانه له حاڵێکدا بوو که دواجار هه‌مان ڕۆژ پارلمانی کوردستان به کۆی ده‌نگ ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی بارزانی واژۆ کرد، به‌ڵام لاینگرانی بارزانی ڕژانه سه‌ر پارلمان و هۆڵی پارلمانیان به زه‌ربی چه‌ک و زۆر داگیر کرد و بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک سه‌رجه‌م پارلمانتاره‌کانی هه‌رێم گه‌ماڕۆ دران. ته‌نانه‌ت باسی ئه‌وه‌ش ده‌کرێت که چه‌ند پارلمانتارێک کوته‌ک کاری کراون.
هه‌روه‌ها هه‌مان شه‌و له ناوچه‌ی زاخۆ هێرش کرایه سه‌ر نووسینگه‌ی یه‌کێتی و گۆڕان و چه‌ندین نووسینگه‌ی کاناڵی ئێن ئاڕ تی سووتێندرا.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌ڕوات که هێڵی سێهه‌م له هه‌رێم بێته سه‌رکار ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی هه‌رێم چه‌ند شه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاکوو خه‌ڵک ئارام بکه‌نه‌وه به‌ڵام هێشتا لاینگرنای هه‌ر دوو لا له دوای ئه‌وه‌ن که به جرێک نیشانی بده‌ن دۆخکه له سوودی ئه‌وانه، ئه‌مانه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که به جۆرێک دڵه‌ڕاوکێی نائارامی دروست بێت.
نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له تاران به ئاژانسی مێهر سه‌باره‌ت به‌م دۆخه وتی: به هۆی ئاڵ و گۆڕه‌کان ئه‌گه‌ری گۆڕان کاری سیاسی یه‌کجار زۆره له هه‌رێمی کوردستان. له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووشدا ده‌بینین که ده‌نگه‌کانی بارزانی و یه‌کێتیش که‌م ده‌کات، ڕه‌نگه پڕۆسه‌یه‌کی سیاسی نوێ له هه‌رێم ده‌سه‌ڵات له ده‌ست بگرێت.
نازم ده‌باغ به هۆی ئه‌و دۆخه‌ی که دروست بوو به ئاشکرا جه‌ختی کرد که هیچ کام له حزبه سونهتییهکانی کوردستان ناتوانن ده‌نگی ته‌واو بۆ ساز کردنی حکومه‌ت به ده‌ست بێنن.
ئێسته دوای وازهێنانی بارزانی له ده‌سه‌ڵات ڕه‌نگه بۆشایه‌کی ئه‌منی دروست بێت و نائه‌منی بۆ هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌رچی دژبه‌ره‌کانی بارزانی جه‌خت ده‌که‌ن که ده‌بێت له بنه‌ڕه‌ته‌وه سیستمی سیاسی هه‌رێم بگۆڕدرێت، به‌ڵام وه‌ک دیاره ئاڵ و گۆڕه‌کان و ناکۆکییه ناخۆییه‌کان هه‌رێم به‌ره‌و داهاتووییه‌کی نادیار و ته‌م و مژاروی ببات.
ئارمان نەسروڵاهی