په‌رله‌مانی کوردستان بڕیاری راگرتنی په‌خشی که‌ناڵه کوردییه‌کان ره‌تده‌کاته‌وه

په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر بڕیاری ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراقی له دژی که‌ناڵه کوردییه‌کان هاته ده‌نگ و بڕیاری راگرتنی په‌خشی که‌ناڵه کوردییه‌کان ره‌تده‌کاته‌وه و به ناده‌ستووری وه‌سفی ده‌کات.
لێژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له په‌رله‌مانی کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێکدا، که ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ک له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، لێژنه‌ی رۆشنبیری په‌رله‌مانی عێراق، فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان و لێژنه‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نووسان و ته‌واوی رێکخراو و سه‌ندیکا و کۆمه‌ڵه‌کانی تایبه‌ت به رۆژنامه‌وانی کردووه و تێیدا، بڕیاری راگرتنی په‌خشی که‌ناڵه کوردییه‌کان به ناده‌ستووری وه‌سف ده‌کات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی لێژنه‌ی رۆشنبیری په‌رله‌مانی کوردستان، هه‌ریه‌ک له کوردستان ۲۴ و رووداو، به گوێره‌ی یاسا به‌رکاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان کارده‌که‌ن و به گوێره‌ی ماده‌ی ۱۱۵ی ده‌ستووری عێراقیش، له بوونی ناکۆکی یاسایی له ناوچه جێناکۆکه‌کان به گوێره‌ی ده‌ستوور، ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ یاساکانی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا، داواش له ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق کراوه، پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌که‌یاندا بکه‌ن و ئازادی کارکردن له ته‌واوی عێراق بۆ هه‌ردوو که‌ناڵه‌که ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.
دوای رووداوه‌کانی ۱۶‌ی ئۆکتۆبه‌ر و راده‌ستکردنی شاری که‌رکووک، حکوومه‌تی به‌غدا کارکردنی چه‌ند که‌ناڵێکی کورد له ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و ته‌واوی عێراق راگرت.
هاوکات داوا له تیمه‌کانی کوردستان و ۲۴ و په‌یامنێران کراوه که جارێکی دیکه بۆ ئه‌نجامدانی کاری میدیایی نه‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه.




