نەجمەدین کەریم: کەرکووک وەردەگرینەوە

پارێزگاری پێشووی کەرکووک لە دیمانە لە گەڵ کەناڵێکی ئەمریکی وێڕای دروت وەسف کردنی بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، وتی: کەرکووک وەردەگرینەوە.
بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەجمەدین کەریم پارێزگاری پیشووی کەرکووک کە لە لایەن بەغداوە لە پۆستەکەی دوور خرایەوە لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی CNNی ئەمریکا جەختی کرد کە بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دروست بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە کۆنترۆڵی ناوچە کێشە لە سەرەکان لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە وتی: ئێمە بە شێوەی کاتی ئەو ناوچانەمان لە دەست داوە و بێ گومان هەر دەیگەڕێنینەوە سەر کوردستان.
ناوبراو وتیشی: ئێمە دەمانزانی کە بەڕێوە بردنی کارێک وەکوو ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی مەتریسی خۆی هەیە و ناڕۆین بۆ سەیران.
نەجمەدین کەریم لە وەڵام بە پرسیاری ئەوەی کە ئایا پەشیمان نین لە بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆم، وتی: ئێمە هەر اتێک تریش ئەو کارەمان بکردایە هەر لە گەڵ ئەو هەڵویستانە بەرەوڕوو بووین.
نەجمەدین کەریم لە کۆتایی دا وتی: خەونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی هەروا زیندوویە. من لە سەر ئەو باوەڕەم کە ڕۆژێک کوردستان سەربەخۆ دەبێتەوە.