بارزانى: وه‌کو پێشمه‌رگه‌یه‌ک بۆ پاراستنى ده‌ستکه‌وته‌کانى میلله‌ته‌که‌م به‌رده‌وام ده‌بم

له نامه‌که‌دا بارزانى راشیگه‌یاندووه، درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆکایه‌تى ره‌تده‌که‌مه‌وه.
ده‌قى نامه‌که:
بەڕێز سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
سڵاوێکی گەرم
بەپێی فەرمانی ھەرێمی (۱۲۸) لە ۱۲/۷/۲۰۱۷ داوامان کردووە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێم لە رۆژی (۱/۱۱/۲۰۱۷) ئەنجام بدرێت، بەڵام لەبەر ھۆکاری سیاسی و ئەمنی و تەکنیکی و نەبوونی کاندید، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی ئامادەکارییەکان بۆ ھەردوو ھەڵبژاردن ھەڵپەسێردرا
لە (۲۴/۱۰/۲۰۱۷) پەرلەمانی کوردستان تەمەنی حکومەتی ھەرێم و پەرلەمانی بۆ ماوەی دوو خولی یاسادانان درێژکراوەتەوە.
سەبارەت بەپۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم لەدوای ۱/۱۱/۲۰۱۷ بەردەوام بوونم لەم پۆستە رەتدەکەمەوەو نابێت یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم ھەمواربکرێتەوە یان تەمەنی سەرۆکایەتی ھەرێم درێژبکرێتەوە، بۆیە پێویستە بەزووترین کات کۆببنەوە بۆ ئەوەی بۆشایی یاسای لەئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم دروست نەبێت و ئەم بابەتە چارەسەربکرێت
منیش وەکو مەسعود بارزانی پێشمەرگە، لەناو جەماوەری گەلەکەمان و پێشمەرگە ئازیزەکان لەخەبات و تێکۆشان بۆ بەدیھێنانی مافە رەواکانی گەلەکەمان و پارێزگاریکردن لەدەستکەوتەکانی میللەتەکەمان بەردەوام دەبم
مەسعود بارزانی
۲۸/۱۰/۲۰۱۷