سیاسیمهمترین های هەواڵ

ئەمریکا: شەرمە ببینین کوردی عێراق و عێراقییەکان شەڕ دژی یەکتر بکەن

لە کاتێکدا عێراق لە هەموو کاتێکی تر هەڕەشەکانی بۆ سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم چڕترکردووەتەوە و چەند ڕۆژێکیشە لە چەند ناوچەیەک هێزەکانیان ڕوبەڕوی یەکتر بوونەتەوە، ئەمریکا دەڵێت، بە شەرمەوە تەماشای ئەو پێشهاتانە دەکات و داوای دانوستانیش لە هەردوولا دەکات.

هێزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کاتی ئەوەیە لەبری شەڕ بارزانی و عەبادی دەستبکەن بە دانوستان  و کاتێک دیاری بکەن تا لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆببنەوە.

وتیشى، شەرمە ببینین کوردی عێراق و عێراقییەکان شەڕ دژی یەکتر بکەن، لەکاتێکدا پێشتر  پێکەوە بە سەختی شەڕیان بۆ تێکشکاندنی داعش کردووە.

ئەو وتەیەى وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لەکاتێکدایە کە پێشتر حەیدەرعەبادی لە گەشتەکانیدا بۆ وڵاتان دەیوت شانازی بەوەوە دەکات کە لە بەرەنگاربوونەوەى داعشدا خوێنی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە یەک سەنگەردا تێکەڵ بوون. تەنانەت بارزانیش لە چەند بۆنەیەکدا هەمان قسەى دووبارە کردووەتەوە، بەڵام ئێستا هەردوو کەسایەتییەکە و هەردوو هێزەکە سەنگەریان لە یەکتر گرتووە و شەڕ لەگەڵ یەکتر دەکەن.

هێزەر ناوێرت دەشڵێت، ئەگەر هەرێم و بەغدا داوا بکەن ئەمریکا کارئاسانی بۆ دیالۆگی نێوانیان بکات بە دڵنیاییەوە ئامادە دەبن، بەڵام تا ئێستا ئەو داوایە لە ئەمریکا نەکراوە.

لە بەشێکى دیکەى وتەکانیدا کە لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا پێشکەشى کرد وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەبو مەهدى موهەندیسى سەرۆکی کەتائیبی حیزبوڵای عێراقی بە کەسێکی تیرۆریست ناوبرد، کە لە ساڵی ٢٠٠٩دا بەشداربووە لە هێرشکردنە سەر هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق و وتیشى، ئێستاش لە کەرکوک بنکەیەکی سەربازیی کردووەتەوە.

چاودێران پێیان وایە عێراق لەڕووى نێودەوڵەتییەوە پشتگیرى بەهێزى هەیە، بەتایبەت دواى ئەوەى دەسەڵاتدارانى هەرێم بە قسەى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتییان نەکرد و ڕیفراندۆمیان ئەنجامدا. ئەوەش وادەکات کە بەغدا ئەو پشتگیرییە بۆ سەپاندنى مەرجەکانى بۆ دەستپێکردنى گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمى کوردستاندا بەکاربهێنێت.

مەرجەکانى بەغدا بۆ دەستپێکردنى گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ هەرێم خۆیان لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆم و ڕادەستکردنەوەی سەرجەم دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان و کێڵگە نەوتییەکان بە حکومەتى فیدراڵى دەبێننەوە.

نمایش بیشتر

هـه‌ژار رحـیـمـی

علاقه مند به ترجمه و نوشتن در حوزه های تخصصی IT ، سیاست ، اقتصادی و اجتماعی

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا