سیاسیمهمترین های هەواڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕیفراندۆمی لە کوردستان سڕکرد

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پێشنیاز بۆ حکومەت و ڕای گشتی عێراق و جیهان دەکەین کە راگرتنی دەستبەجێی تەقەکردن و سڕکردنی ڕیفراندۆم کە لە کوردستانی عێراق ئەنجام درا.

 حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ سێ شەممە ٢۴ی تشرینی یەکەم بڵاویکردەوە، ئه‌و بارودۆخه‌ گرژ و مه‌ترسیداره‌ى ڕووبه‌ڕووى عیراق و کوردستان بۆته‌وه‌، هه‌مووان ناچار ده‌کات له‌ ئاستى به‌رپرسیاریه‌تیى مێژووییدا بین و ڕێگا نه‌ده‌ین بارودۆخه‌که‌ زیاتر به‌ره‌و شه‌ڕ و پێکدادان بچێت له‌نێوان هێزه‌ عیراقییه‌کان و پێشمه‌رگه‌دا.

لە بەشێکی ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە “په‌لامار و به‌ریه‌ککه‌وتنى هێزه‌کانى عیراق و پێشمه‌رگه‌ له‌ ١۶/١٠/٢٠١٧ـه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ، زیانى به‌ هه‌ردوولا گه‌یاندووه‌، له‌وانه‌شه‌ ببێته‌ هۆى خوێنڕشتنێکی به‌رده‌وام و له‌ ئاکامیشدا تێکدانى ڕایه‌ڵه ‌و په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى نێوان پێکهاته‌کانى عیراق.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە بێگومان شه‌ڕ له‌ نێوان هه‌ردوولادا نابێته‌ هۆى سه‌رکه‌وتنى هیچ لایه‌ک، به‌ڵکوو له‌ هه‌موو بواره‌کانى ژیاندا وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێرى گشتى ده‌بات، بۆیه‌ له‌ ڕوانگه‌ى هه‌ستکردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تى به‌رامبه‌ر گه‌لى کوردستان و عیراق، پێشنیار بۆ حکوومه‌ت و ڕاى گشتیی عیراق و جیهان ده‌که‌ین:

١- ڕاگرتنى ده‌ستبه‌جێی ته‌قه‌کردن و هه‌موو جۆره‌ کردارێکى سه‌ربازى له‌ هه‌رێمى کوردستان.
٢- سڕکردنى ئاکامى ڕیفراندۆم که‌ له‌ کوردستانى عیراق ئه‌نجام درا.
٣- ده‌ستپێکردنى دیالۆگى کراوه‌ له‌ نێوان حکوومه‌تى هه‌رێم  و حکوومه‌تى فیدرال له‌ سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عیراق.

 

بیانیه حکومت اقلیم کوردستان

 

ئەو هەڵوێستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، دەیانەوێت کێشەکانیان لەگەڵ بەغدا بەپێى دەستوور چارەسەر بکەن، چونکە هەڵوێستى حکومەتى هەرێم ئەوەیە کێشەکان لەگەڵ بەغدا لە چوارچێوەى دەستوردا چارەسەر بکرێت و بۆ ئەوەش چاوەڕوانى وەڵامى بەغدا دەکەن. ڕاشیگەیاند، ماوەى سەرۆکى هەرێم کۆتایى پێدێت و بارزانیش یاسا و ڕیسا ناشکێنێت.

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەم لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەنووسیدا لە شارى هەولێر ڕایگەیاند “دەمانەوێت کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا بەپێى دەستور چارەسەر بکەین و ئامادەین شاند ڕەوانەى بەغدا بکەین و لاپەڕەیەکى نوێ هەڵبدەینەوە”.

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەوەشى وتووە “تائێستا چوونى شاندى ئێمە بۆ بەغدا دیارینەکراوە، چونکە چاوەڕوانى وەڵامى ئەوان دەکەین، چونکە هەڵوێستى حکومەتى هەرێم ئەوەیە کێشەکانى لەگەڵ بەغدا لە چوارچێوەى دەستوردا چارەسەر بکات”.

بەهۆى روداوەکانى ئەم دوایەى هەرێم و پشتێکردنى وڵاتان لە هەرێم بەهۆى ریفراندۆمەوە، لە ئێستادا بارزانى سەرجەم کارەکانى دواى ریفراندۆمى لە مەسرورى کورییەوە گواستوەتەوە بۆ نێچیرڤان بارزانى برازاى. پاش لێکەوتەکانى ریفراندۆم، مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى، ئەم ئەرکانەى رادەستى نێچیرڤان بارزانى کردووە، ئەوانیش بریتین لە:

یەکەم، ئاسایکردنەوەى پەیوەندییەکانى هەرێم لەگەڵ حکومەتى عێراق.

دووەم، ئاسایکردنەوەى پەیوەندییەکانى هەولێر و ئەنقەرە، بە تایبەت پاش ئەوەى تورکیا و بە تایبەتیش رەجەب تەیب ئەردۆغانى سەرۆک کۆمارى ئەو وڵاتە بە توندى دژى ریفراندۆم بووە، دواتریش هەرەشەى توندى کرد بەرامبەر هەرێم و پشتى لە بەرپرسانى هەرێم کرد.

سێیەم، نێچیرڤان بارزانى لە داهاتوودا پەیوەندییەکانى هەولێر و تاران ئاسای بکاتەوە، کە بەهۆى ریفراندۆمەوە، تاران هەڵوێستەکانى بەرامبەر بەرپرسانى هەرێم و بە تایبەتیش پارتى تەواو گۆرا بوو.

ئەو گۆرانکاریانەى ئێستا لە نێو بنەماڵەى بارزانیدا رویداوە، شارەزایانى دۆخى سیاسی دەڵێن، گۆرانکارییەکان جۆرێکە لە ڕۆڵ گۆرینەوە لە نێوان ئەندامانى بنەماڵەى بارزانى بە تایبەتیش لە نێوان نێچیرڤان بارزانى و مەسرور بارزانى، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانى دەرەوەدا و ئاسایکردنەوەى ئەم دۆخەى ئێستاى هەرێم.

نمایش بیشتر

هـه‌ژار رحـیـمـی

علاقه مند به ترجمه و نوشتن در حوزه های تخصصی IT ، سیاست ، اقتصادی و اجتماعی

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا