وه‌زیری هه‌واڵگری سووریا: سوپای سووریا ده‌بێت بچێته ناو ڕه‌قه

وه‌زیری هه‌واڵگری سووریا ئاماده بوونی سه‌ربازی ئه‌مریکا و تورکیای له سووریا به پێشێل کردنی سه‌روه‌ری خاکی سووریا ناوبرد.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، محه‌مه‌د ڕامز ته‌رجمان، وه‌زیری هه‌واڵگری سووریا وتی: وڵاته‌که‌ی هاتنی سوپای تورکیا بۆ ئه‌دله‌ب و ئاماده بوونی سه‌ربازی ئه‌مریکا له ته‌نه‌ف به داگیرکاری و پێشێل کردنی سه‌ره‌وه‌ری خاکی سووریا ده‌زانێت و وتی: به پێی بڕیارنامه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئێمه مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه که کاردانه‌وه‌مان بێت. تورکیا و ئه‌مریکا بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت له سووریا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌ربگرن و داوای به‌شداری کردن بکه‌ن، تاتوونه‌ته ناو خاکی سووریا.
ته‌رجمان وتی: ئێمه هیچ شارێک به ئازاد بوو نازانین مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سوپای سووریا تێیدا ئاماده بێت و ئاڵای سووریای به‌سه‌ردا به‌رز بێته‌وه. ئه‌م بابه‌ته بۆ هه‌موو ناوچه‌یه‌کی سووریا ڕاسته.
وه‌زیری هه‌واڵگری سووریا شکستی داعشی له ڕه‌قه به هه‌نگاوێکی باش ناوبرد، به‌ڵام جه‌ختی کرد که ده‌بێت سوپای سووریا بچێته ناو شاره‌که تاکوو به ته‌واوی ئازاد بێت، چ داعش له‌وێ بێت ج گرووپه‌کانی دیکه.
شایانی باسه که شاری ڕه‌قه دوای ۴ ساڵ داگیر بوون له لایه‌ن داعشه‌وه، ۲۰ ئۆکتۆبه‌ری ئه‌مساڵ له سه‌ر ده‌ستی هێزه کوردییه‌کان و به پشتیوانی ئه‌مریکا به ته‌واوی ئازاد کرا.