سه‌رۆکی په‌رله‌مان بۆ بارزانی: هه‌ڵه‌کانت زۆر خراپ له‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان که‌وتن

یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت کاتی ئه‌وه‌یه ده‌سته‌بژێری حکومڕانی وازبهێنن و ده‌ستله‌کاربکێشنه‌وه، ده‌ڵێت: : مۆدێلی حکومڕانی دوای ڕاپه‌ڕین و کاره‌کته‌ره‌کانی شکستیان خوارد.
سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ی ڕووداوه‌کانی که‌رکوک و شه‌نگاله‌وه، رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م شکسته له ئه‌ستۆی ئه‌و ده‌سته‌بژێره حکومڕانه‌یه که ده‌زگا و یاسا و رای خه‌ڵک و سیسته‌م و خواستی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیان وه‌لاوه‌ناو دوای حه‌ز و خولیا‌و سه‌رکیشی شه‌خسی که‌وتن.
یوسف محه‌مه‌د، ڕوو مه‌سعود به‌رزانی ده‌کات و ده‌ڵێت: کاتیه‌تی دان به‌هه‌ڵه‌و شکسته‌کانتان بنێن که قورس له‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان که‌وتوون و لێگه‌ڕێن با گه‌له‌که‌مان خۆی داهاتووی دیاریبکات.
سه‌رۆکی په‌رله‌مان پێیوایه، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه بارزانی به‌ته‌نها نه‌بووه، سه‌رکرده‌ی چه‌ند حزبێک و که‌سانێکی تر رۆڵێکی خراپیان بینی له هاندان و دواکه‌وتنی، پێویسته ئه‌وانیش به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م شکسته له ئه‌ستۆ بگرن