وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی زه‌نگی ته‌له‌فۆنی ئه‌مریکا باجی هه‌ی

له سه‌روبه‌ندی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمدا، رۆژنامه‌نووسێکی ئه‌مریکا وتی، ئه‌گه‌ر زه‌نگی ته‌له‌فۆنی ئه‌مریکا بۆ بارزانی لێبدات و وه‌ڵامی نه‌داته‌وه تا پێی بڵێ ریفراندۆم دوابخه، ئه‌وا دوای شکستهێتهێنانی ریفراندۆم له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه له ده‌رگای ئه‌مریکا ده‌درێت و ئه‌مریکا سه‌رقاڵه و کاتی ئه‌وه‌ی نیه ئه‌و ببینێ.. ئێستا سیناریۆکه به‌م شێوه‌یه‌یه: ریفراندۆم کراوه و ئه‌مریکا زه‌نگه‌که‌ی لێداوه و بارزانیش وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه.. بارزانی له ده‌رگای ئه‌مریکا ده‌دات و ئه‌مریکاش ده‌رگای لێ ناکاته‌وه.
ئه‌و ریفراندۆمه‌ی بارزانی به‌بێ زه‌مینه سازی و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسا و بێ پشتیوانی ناوخۆیی و نێو ده‌وڵه‌تی کردی و گوێی له داواکاری که‌س نه‌گرت بۆ دواخستنی باجی هه‌یه.. چونکه زه‌نگی ته‌له‌فۆنی پێنتاگۆن لێبدات و وه‌ڵام نه‌درێته‌وه باجی هه‌یه، کاتێک بارزانی سه‌رنه‌که‌وتوو له ریفراندۆم ده‌گه‌ڕێته‌وه واشنتن پێیده‌ڵین ئێمه زۆر سه‌رقاڵین ناتوانین بتبینین. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ، له‌گه‌رمه‌ی رووداوه‌کانی که‌رکوک و ناوچه دابڕێنراوه‌کان، مه‌سعود بارزانی داوای بینینی برێت مه‌کگۆرک نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆکی ئه‌مریکا ده‌کات، به‌ڵام مه‌کگۆرک سه‌رقاڵه و ناتوانێت بیبینێت.
ئه‌م سیناریۆیه وه‌ک چۆن گۆڤاری نیوز ویکی ئه‌مریکایی باسی کردبوو روویدا.
گۆڤاری نیوز ویکی ئه‌مریکایی راپۆرتێکی سه‌باره‌ت دۆخی هه‌رێمی کوردستان و دوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بڵاوکردوه‌ته‌وه، که تیایدا نووسیویه‌تی، له کاتێکدا تیمه‌که‌ی تره‌مپ هه‌وڵی دواخستنی ریفراندۆم ده‌ده‌ن به‌ڵام بارزانی کورد ده‌ڵێت دوایناخه‌ین.
له راپۆرته‌کدا هاتووه له کاتێکدا ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و تورکیا و ئێران دژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمن، به‌ڵام هێشتا مه‌سعود بارزانی سوره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی، برێت مه‌کگۆرک نێرده‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا له هاوپه‌یمانی دژی داعش پێی وتووه، که هه‌موو ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتیه‌که پێیانوایه کاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم نییه له هه‌رێمی کوردستان و چاودێرانیش پێیانوایه کورد ناتوانێ به بێ پاڵپشتی هاوپه‌یمانه سه‌ره‌کیه‌کان ریفراندۆمه‌که‌یان ئه‌نجام بده‌ن و سه‌رکه‌وتوو نابن.
گۆڤاره‌که ئاماژه‌ی به دوایین سه‌ردانی جیمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا داوه بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان که تێیدا هه‌ڵوێستی ئه‌مریکای دوپاتکردوه بۆ دژایه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له واده‌ی راگه‌یه‌ندراودا.
له به‌شێکی دیکه‌ی راپۆرته‌که‌ی نیوزویکدا مایکل ستیڤنس توێژه‌ر له سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست که باره‌گاکه‌ی له له‌نده‌نه به گۆڤاره‌که‌ی راگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بونی ئه‌م دژایه‌تیه‌دا ئه‌نجامیش بدرێت هیچ وڵات و لایه‌نێک دان به ریفراندۆمدا نانێت.
ئه‌و توێژه‌ره ده‌ڵێت، کورد ده‌بێت باجی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌که‌ی بارزانی بدات، چونکه زه‌نگی ته‌له‌فۆنی پێنتاگۆن لێبدات و وه‌ڵام نه‌درێته‌وه ئه‌وا ئه‌مه ئه‌و حاڵه‌ته‌یه که ئه‌مریکیه‌کان کاردانه‌وه‌یان ده‌بێت، کاتێک بارزانی سه‌رنه‌که‌وتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه واشنتن پێیده‌ڵین ئێمه زۆر سه‌رقاڵین ناتوانین بتبینین.