پیلانی داهاتووی عێراق دژی هەرێمی کوردستان/هێرش دەکەنە سەر خانەقینو چەند ناوچەیەکی تر

حکومەتی عێراق “پیلانی” هەیە، هێرش بکاتە سەر ناوچەکانی پارێزگاری دیالە، کە بەدەست هێزە کوردییەکانەوە.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزەکانی عێراق داوایان کردووە هێزە کوردییەکانی ناوچەکانی دیالەو خەنەقین ریککەوتن بکەن باکێشەکانی کەرکوک لەویش دووبارەنەبیتەوە، چونکە بەنیازن بچەنە ئەو ناوچانەی ئەوانی لێیە لەوانەش شاری خانەقین.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لەلایەکی تریشەوە هێزەکانی حەشدی شەعبی خۆیان ئامادە کردووە بۆ هیرشکردنە سەر ناحییەی باعشیقەو ناوچەکانی تر، کە سەر بەپارێزگای موسڵن.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، کە هێزی پێشمەرگە لەبەرانبەر هیزەکانی حەشد لەسەنگەردانو چاوەڕێی ئەوە دەکرێت حەشد هێرشەکانی خۆیان دەستپیبکەنو وەڵامیان دەدەنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سوپای عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی کەرکوکو دەوروبەری، کە ئەمە کاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە هاتووە.