سوریا بە فەرمی داوای چونە دەرەوەی سوپای تورکیا دەکات

پەرلەمانی سوریا بە شێوەیەکی فەرمی داوای چونە دەرەوەی سوپای تورکیا دەکات لە خاکی وڵاتەکەی و گرتنی ئیدلب لەلایەن تورکیاوە بە هەڕەشە ناودەبات.
ئەمڕۆ دووکشەممە حه‌موده سه‌باغی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی سوریا له وته‌یه‌کیدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یدا رایگه‌یاند: په‌رله‌مانی سوریا داوا له‌وڵاتی تورکیا ده‌کات ده‌ستبه‌جێ و بێ مه‌رجی پێشوه‌خته سوپای وڵاته‌که‌ی بکشێنێته‌وه، دوپاتیشیکردووەتەوە داگیرکردنی ئیدلب له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جدیه بۆ سه‌ر خاک و وڵاتی سوریا.
پەرلەمانی سوریا ئەوەشی وت په‌رله‌مانی سوریا هه‌ر جموجوڵێکی سوپای تورکیا له ئیدلیب به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌من و ئاسایشی هاووڵاتیانی سوری ده‌زانێت و پێشێلکارییه‌کی ته‌واوی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ماوەی هەفتەیەکە سوپای تورکیا بە هاوکاری هێزی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە دەستبەراگرتنی شاری ئیدلب و وەدەرنانی هێزەکانی بەرەی شام نزیک بونەتەوە و دەست بە ئۆپەراسیۆنەکایانیان کردووە.