کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کێتی له دوکان ده‌ستیپێکرد

به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ک له مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆک کۆماری عێراق، هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کێتی کۆده‌بنه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ئەمنی شاری کەرکووک و جموجۆڵ و هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر ئەو شارە و پێشنیازەکانی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاووتوێ دەکرێن.
به هۆی هه‌ڕه‌شه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ هێرشکردنه سه‌ر که‌رکووک و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره، هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له ئاماده باشیدایه.
وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام بژارده‌ی شه‌ڕ ره‌تده‌کاته‌وه، به‌ڵام دووپاتیشی ده‌که‌نه‌وه، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌رگری له خۆیان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی، سوور بن له‌سه‌ر هێرشکردنه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه



