سیاسیمهمترین های هەواڵ

لە سنووری کەرکووک بەشێکی چەکدارانی حەشدی شەعبی سەنگەرەکان چۆڵدەکەن

ەیامنێری رووداو لە دوایین سەنگەری پێشمەرگە لە سنووری شارۆچکەی تازە لە سنووری کەرکووک رایگەیاند، زانیاری ئەوە بە پێشمەرگە دراوە کە زۆربەی چەکدارانی داعش لە سنووری بەشیر و شارۆچکەی تازە ترساون و کشاونەتەوە، بەشێکیشیان هەڵاتوون، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.

نەقیب ئیحسان رەشید، فەرماندەی سریەی سێی فەوجی دووی لیوای یەکی پیادەی کەرکووکی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “زانیارییەکە سەت لە سەت راستە، زۆربەیان هەڵاتوون، نیوەشیان دەڵێن ئەو شەڕە دروست نییە و ئێمە شەڕناکەین”.

ئیحسان رەشید راشیگەیاند: “خۆیان دەزانن خەڵکیان لەگەڵ نییە، هەر هێزێکیش بۆ هەر شوێنێک بڕوات میللەتی لەگەڵ نەبێت سەرکەوتوو نابێت، کاتێک دەبینن مەعنەویاتی پێشمەرگە لە ئاسمانە، ناوێرن بەرامبەرمان بووەستن و شەڕبکەن، دڵنیاتان دەکەمەوە شڕ رووبدات کارێکی وایان پێدەکەین تەنانەت ناتوانن جلوبەرگەکانیشیان ببەنەوە”.

نمایش بیشتر

هـه‌ژار رحـیـمـی

علاقه مند به ترجمه و نوشتن در حوزه های تخصصی IT ، سیاست ، اقتصادی و اجتماعی

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا