تورکیا ده‌روازه‌یه‌کی سنوری له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌کاته‌وه

تورکیا کار بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌کی سنوری ده‌کات له نێوان عێراق و تورکیا و جێگه‌ی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل ده‌گرێته‌وه که له‌ئێستادا تاکه رێگای بازرگانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌و به‌غدایه. رۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌قی تورکیا بڵاویکرده‌وه، ده‌وازه‌که ناوی ئۆڤاکۆی ده‌بێت. ئه‌م ده‌روازه نوێیه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پێشنیازکراوه.
به‌وته‌ی رۆژنامه‌که قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ڕێی ده‌روازه‌ی خابوره‌وه ساڵانه ۸ ملیار دۆلاره و ته‌نیا یه‌ک ملیار‌و ۵۰۰ ملیۆن دۆلاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندایه. به‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ش هه‌رێمی کوردستان بێبه‌شده‌کرێت له‌پاره‌ی گومرگی ئه‌و کاڵاو شتومه‌کانه‌ی له‌ڕێی خابوره‌وه ده‌ستی ده‌که‌وێت.
یه‌نی شه‌فه‌ق ئاشکرایکردوه ده‌روازه نوێیه‌که له‌نزیک سنوری سوریا له خۆرهه‌ڵاتی خابوره‌وه ده‌ستپێده‌کات‌و به‌نزیک ته‌له‌عفه‌ردا تێده‌په‌ڕێت بۆ موسڵ‌و درێژییه‌که‌ی ۱۲۰ کیلۆمه‌تر ده‌بێت تا ده‌گاته نزیکی موسڵ‌و ده‌بێته رێگایه‌کی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه پێشبینی ده‌کرێت حکومه‌تی عێراق خاڵی سه‌ربازی به‌درێژایی رێگاکه دابنێت به‌مه‌به‌ستی زامنکردنی ئاسایشی رێڕه‌وه بازرگانییه‌که.
یه‌نی شه‌فه‌ق نوسیویه‌تی کردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌روازه نوێیه دره‌نگ که‌وتوه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌کاتێکدا تورکیا‌و ئێران پێنج ده‌روازه‌ی سنوریی له‌نێوانیاندایه، عێراق‌و تورکیا به‌یه‌ک ده‌روازه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه که به‌ناو هه‌رێمی کوردستاندا تێده‌په‌ڕێت. ئه‌وه له‌کاتێکدا قه‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ تاران نزیکه‌ی شه‌ش ملیار دۆلاره‌و له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌گاته هه‌شت ملیار دۆلار.
له‌باره‌ی بایه‌خی کردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌روازه‌یه‌شه‌وه، یه‌نی شه‌فه‌ق نوسیویه‌تی، یه‌کێک له‌ده‌رئه‌نجامه‌کانی به‌هێزکردنی هه‌ژمونی به‌غدایه به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان‌و گه‌مارۆدانی بارزانی‌و پاشگه‌زبونه‌وه‌یه‌تی له ئه‌نجامی ریفراندۆم.