سیاسیمهمترین های هەواڵ

فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگە: هەڕەشە و پەلاماردان و شەڕفرۆشتن قبوڵ ناکرێت

فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی جموجۆڵی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند “ئێمە دژی شەڕ و خوێنڕشتنین، بەڵام هەڕەشە و پەلاماردان و شەڕفرۆشتن قبوڵ ناکرێت”.

رۆژی هەینی ۱۳-۱۰-۲۰۱۷، فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەبارەی دۆخی کەرکووک و جموجۆڵی هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەدات “شەوی رابردوو هێزەکانی حەشدی شەعبی و هەندێک لە هێزەکانی سوپای عێراقی دەستیان بە جموجۆڵ و خۆئامادەکردن بۆ پەلاماردانی ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی پێشمەرگە بە تایبەت لە دەوروبەری کەرکووک کردووە”.

فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند “ئەو جموجۆڵە لەدوای هاندان و دەستلەپشتدانی بیانی و هەروەها لێدوانی هەڕەشەئامێزی چەند رۆژی رابردووی ژمارەیەک بەرپرسی سەربازیی و سیاسیی عێراقی دێت لەدژی گەلی کوردستان و ئاماژەی مەترسیداری هەڵگیرساندنی شەڕ و پەلاماردانی کوردستانی تێدایە”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاگاداری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان و رای گشتی دەکات و دەڵێت “ئەو دۆخە نالەبارە دەبێتە هۆی کارەساتی گەورە، ئێمە دژی شەڕ و خوێنڕشتنین، و لە روانگەی هەستکردن بەبەرپرسیارێتییەوە داوا لە حکومەتی بەغدا دەکەین لە جیاتی جوڵاندنی هێز و خۆسەپاندنی بەزۆر، بێت گفتوگۆ بکات و لەو رێگەیەوە گرفتەکان چارەسەر بکرێن، بەڵام هەڕەشە و پەلاماردان و شەڕفرۆشتن قبوڵ ناکرێت و چارەسەری هیچ گرفتێک ناکات و هێزی پێشمەرگە زۆر بە تووندی بەرگریی لە گەلی کوردستان دەکات و رێگە نادات بە زمانی چەک و خۆسەپاندنی بەزۆر، مامەڵە لەگەڵ کوردستاندا بکرێت”.

فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەشڵێت “پێویستە هەموو هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش لە ئامادەباشیی تەواودا بن بۆ بەرگریکردن لە گەل و خاکی کوردستان و بەرپەرچی هەموو جۆرە هەڕەشە و پەلامارێک بدەنەوە”.

لە شەوی رابردوو تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی هەینی ( ۱۳-۱۰-۲۰۱۷) پێشمەرگە لە سەرتاسەری سنوورەکانی کوردستان بەتایبەت کەرکووک لە ئامادەباشیدا بوون و کۆسرەت رەسول، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک و فەرماندە سەربازییەکان تاوەکو بەرەبەیان راستەوخۆ سەرپەرشتی دۆخەکەیان کردووە.

نمایش بیشتر

هـه‌ژار رحـیـمـی

علاقه مند به ترجمه و نوشتن در حوزه های تخصصی IT ، سیاست ، اقتصادی و اجتماعی

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا