سیاسیمهمترین های هەواڵ

سوکایەتی مەسعود بارزانی به عێراق له زمان موفەق روبەیعی، پارلمانتاری عێراقی

یه‌که‌م: تەرمی تاڵەبانی بە ئاڵای کوردستان داپۆشراوە نەک ئاڵای عێراق لە کاتێکدا تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق بووە پێشتر.

دووەم: سەرجەم ئاڵاکانی عێراق لە فڕۆکەخانەی سلێمانی داگیراون و لابراون لە کاتێکدا کە سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و چەندین وەزیر و نوێنەری حکومی و حیزبی عێراق لەو مەراسیمە بەشدار بون”.

سێهەم: سرودی نیشتیمانی کوردستان لە مەراسیمەکەدا بەکارهێنراوە و سرودی نیشتیمانی عێراق بەکارنەهێنراوە.[clear]

چوارەم: تاجە گوڵینەی مەسعود بارزانی کە سەرۆکی هەرێمێکە لە عێراق لە پێش تاجە گوڵینەی سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمان و حەیدەر ئەل عەبادی نوێنەری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و سەرجەم بەرپرسە باڵاکانی عێراقەوە دانراوە.

پێنجەم: جێگای دانیشتنی نوێنەرانی حکومی حکومەتی عێراق بە بەراورد بە جێگای بەرپرسە کوردییەکان زۆر نابەجێ و ناشیاو بووە و شێوازی فەرمی پڕۆتۆکۆڵی نەبووە و خراونەتە ریزەکانی دواوە ئەوەش سوکایەتییەکی گەورەیە بە ئێمە.

لە کۆتایی وتەکانیدا مۆفەق ڕوبەیعی وتویەی “ئەو کارانەی کە کراون بە پلانێکی پێشوەختەی مەسعود بارزانی ئەنجام دراوە و ئەو کارەشی وەکو سوکایەتیکردن بە هەموو گەلی عێراق و بەتایبەت حکومەت و پەرلەمانی عێراق ئەنجام داوە بۆیە ئێمە بەشداریمان لە مەراسیمی نوێژکردن و ناشتنی تەرمی تاڵەبانی نەکردووە چونکە سوکایەتییەکی گەورەمان پێکراوە

نمایش بیشتر

هـه‌ژار رحـیـمـی

علاقه مند به ترجمه و نوشتن در حوزه های تخصصی IT ، سیاست ، اقتصادی و اجتماعی

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا