پیش فرضسیاسیمهمترین های هەواڵ
دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم هاورده‌ی سوته‌مه‌نی له‌مه‌رزی باشماخ و په‌روێزخانه‌وه ڕاگیراوه

سه‌رۆکی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم یه‌ک لیتر سوته‌مه‌نی نه‌هاتۆته سلێمانی و له سنوره‌کانی باشماخ و په‌روێزخانه‌وه ڕاگیراوه،
زیاتر له ۳۰۰ ته‌نکه‌ر سوته‌مه‌نی له‌ودیو سنوره‌کانی هه‌رێم ڕاگیراوه و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه رێگه نادرێت بێته ناو هه‌رێم، ڕاشیگه‌یاند: پارێزگای سلێمانی توانای تا ۱۰ ڕۆژ دابه‌شکردنی به‌نزینی ده‌بێت و ته‌نها چاره‌سه‌ر له‌م دۆخه‌دا پێویسته پاڵاوگه ناوخۆییه‌کان بخرێنه گه‌ڕ و نه‌وتی خاویان بۆ دابین بکرێت.
وتیشی: پارێزگای سلێمانی بۆ هه‌ر ڕۆژێک پێویستی به زیاتر له ۲ ملیۆن لیتر به‌نزین هه‌یه…