پیش فرضسیاسیمهمترین های هەواڵ
کۆمیسیۆن: له %۷۶ى هاووڵاتیان له ریفراندۆم به‌شدارییان کردووه

له شار‌و شارۆچکه‌کانى کوردستان، هاووڵاتیان به شێوازى جۆراو جۆر ده‌ستیانکردووه به ئاهه‌نگ و ده‌ربڕینى خۆشى به بۆنه‌ى سه‌رکه‌وتنى پرۆسه‌ى ریفراندۆمه‌وه و کۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له کوردستانیش رێژه‌ى به‌شدارى ده‌نگده‌رانى بڵاوکرده‌وه.
به گوێره‌ى زانیارییه‌کانى کۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له کوردستاندا نزیکه‌ى له سه‌دا ۷۶٫۶ى ده‌نگده‌رانى کوردستان ده‌نگیان داوه.
له شارۆچکه‌ى خانه‌قین رێژه‌ى به‌شدارى گه‌یشتووه‌ته له سه‌دا ۹۶ى ده‌نگده‌ران.
له خورماتوو رێژه‌ى به‌شدارى ده‌نگده‌ران له سه‌دا ۶۷ و له سۆرانیش رێژه‌ى به‌شدارى %۸۰ بووه و له قه‌ره‌ته‌په %۶۲ بووه.
هه لیکی میژوویی بوو بو کورد و کوردستان. له میژووی روژئاوای ناوه راست دا به روژیکی نه ته وه یی ده می نی ته وه. ئازموونیکی گه وره بوو بو نه ته وه ی کورد.