پیش فرضسیاسی

ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم: ریفراندۆم دواناخرێت

کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆتایی هات و راگه‌یه‌ندراوێکی چوار خاڵییان بڵاوکرده‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌، هێشتا به‌دیلی ریفراندۆم نه‌گه‌یشتووه‌، بۆیه‌ ریفراندۆم دواناخرێت و له‌ کاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ کراوه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ و داناخرێت.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌:

ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ـی٩ـی٢٠١٧، لە سەلاحەددین، ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و نوێترین هەڵوێستەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و عێراق هەڵسەنگێندران.

کۆبوونەوەکە گەیشتە ئەو بڕیارانە:

یەکەم: لەبەر ئەوەی هێشتا ئەو بەدیلەی کە جێگەی ڕیفراندۆم بگرێتەوە نەگەیشتووە و کاتی گونجاویش نەماوە، ئەگەر گرێنتیی تەواو بۆ سەربەخۆیی کوردستان نەدرێت، ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

دووەم: بڕیار درا کە بەهەموو شێوەیەک دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بەکراوەیی بهێڵدرێتەوە و کاتی پێویستی پێ بدرێت.

سێیەم: کۆبوونەوە بڕیاری دا کە بۆ ڕوونکردنەوەی دوایین هەڵوێست، شاندی دانوستانکاری ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم، ڕۆژی شەممە ٢٣ـی٩ـی٢٠١٧ سەردانی بەغدا بکاتەوە.

چوارەم: ئەنجوونی باڵای ڕیفراندۆم بڕیاری دا، سکرتارییەتی ئەنجوومەنی باڵا، هەردوو پڕۆژەی مافی پێکهاتەکان و ڕاگەیاندنی پرەنسیپی گشتیی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، پێش ۲۵ـی۹ـی۲۰۱۷  بڵاو بکاتەوە.

نمایش بیشتر

هـه‌ژار رحـیـمـی

دانشجوی دکتری هوش مصنوعی علاقه مند به ترجمه و نوشتن در حوزه های تخصصی IT ، سیاست ، اقتصادی و اجتماعی

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا