کاردانه‌وه‌ی ئایه‌توڵا جه‌ننه‌تی به ڕیفراندۆمی هه‌رێم

ئایه‌توڵا جه‌ننه‌تی: دیانه‌وێت ئیسڕائیلێکی دیکه له ناوچه‌که دروست بکه‌ن
سه‌رۆکی مه‌جلیسی خوبره‌گانی ڕێبه‌ریی ئێران سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان وتی: ده‌یانه‌وێت ئیسڕائیلێکی دیکه له عێراق دروست بکه‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی هەواڵ به گیرانەوە لە ئاژانسی مێهر، ئایه‌توڵا ئه‌حمه‌د جه‌ننه‌تی، سه‌رۆکی مه‌جلیسی خوبره‌کانی ڕێبه‌ریی ئێران سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان وتی: ده‌یانه‌وێت ئیسڕائیلێکی دیکه له عێراق دروست بکه‌ن.
ئه‌و له‌مباره‌وه زیادی کرد: ده‌یانه‌وێت ئیسڕائیلێکی دیکه دروست بکه‌ن و ئه‌مه‌ش خواستی ئه‌مریکا و ئیسڕائیل و سعودییه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی موسوڵمانه‌کانی پێ لاواز بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌م پیلانه سه‌ر ناگرێت و ده‌بێت به پشتیوانی له خه‌ڵکی عێراق به‌ر به‌م پیلانه بگرین.
ئه‌و هه‌روه‌ها له میانه‌ی قسه‌کانی خۆیدا سه‌باره‌ت به موسوڵمانه‌کانی میانمار وتی: موسوڵمانه‌کانی ئه‌م وڵاته له دۆخێکی زۆر خراپ دان و زیاترین سته‌م و دڕنده‌ییان ده‌رحه‌ق ده‌کرێت، به‌داخه‌وه کۆمه‌ڵگای ئیسلامیش له‌م جه‌نایه‌تانه بێ ده‌نگن، ئه‌م بێ ده‌نگییه بۆ ئه‌وان گران ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانییه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی ئێران وتی: ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسان ده‌بێت ئاوڕی جدی له دۆخی ئابووری خه‌ڵک بده‌نه‌وه و هه‌وڵی زیاتر بده‌ن تاکوو هه‌لی کار له ئێران زیاتر بڕه‌خسێت و خه‌ڵک زیاتر هه‌ست به ئاسوده‌یی بکه‌ن.