
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە توندی وەڵامی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسای دایەوە و ڕای گەیاند، ڕێگە نادەن خۆی و کەسانی هاوشێوەی، پێیان بگاتە کوردستان.
لە لێدوانێکدا بۆ باسنیوز ،جەعفەر ئێمنکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد کە نووری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، لە ڕۆژی ۱۷ی ئەیلوولی ۲۰۱۷، لە دیدارێکیدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، گوتوویەتی کە ڕێگە نادات ئیسرائیلی دووەم لە باکووری عێراق دروست ببێت.
ئێمینکی جەختی لەوە کردووەتەوە: ”ئەو وتانە لە دەمی کەسێک دێتەدەر کە لە دیکتاتۆری و تاکڕۆییدا لە مێژووی عێراق وێنەی نەبووە و سەرچاوەی وێرانی و نەھامەتیی ھەموو عێراقییەکانە“.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە لە بارەی بابەتی ئیسرائیل، ”ئەوەندەی ئەو پیاوە عەرەبی لە ماوەی دەسەڵاتی خۆیدا کوشتووە، ئەو نانی خەڵکی کوردستانی بڕیوە
لە کۆتاییشدا ئێمنکی داوای لە مالیکی کردووە، ”چیتر زێدەڕۆیی نەکات و لەوە دڵنیا بێت کە گەلی کوردستان ڕێگە نادات ئەو و کەسی ھاوشێوەی ئەو، پێیان بگاتە کوردستان و حوکمی کوردستان بکەن
نوری مالکی اگه خودش عرضه حکومت داری داشت که گروهی مثل داعش توی عراق قدرت نمیگرفت،حالا نمیدونم با چه رویی میاد و کردستانو تهدید میکنه.
البته کردستان بیدی نیست که با باد مالکی جماعت بلرزه