په‌رله‌مانى کوردستان بڕیارى ئه‌نجامدانی ریفراندۆمى په‌سند کرد

په‌رله‌مانى کوردستان بڕیارى ئه‌نجامدانی ریفراندۆمى په‌سند کرد
له دانیشتنى نائاسایى ئه‌مڕۆدا، به زۆرینه‌ى ده‌نگ، په‌رله‌مانى کوردستان بڕیارى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى کوردستانى په‌سند کرد.
کاتژمێر ۰۷:۰۰ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بە کاتی هەولێر به به‌شدارى سه‌رجه‌م فراکسیۆنه په‌رله‌مانییه‌کان جگه له فراکسیۆنه‌کانى گۆڕان و کۆمه‌ڵ، په‌رله‌مانى کوردستان دانیشتنێکى نائاسایى ئه‌نجامدا و دوای ده‌ربڕینی سه‌رنج و تێبینییه‌کان له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، بڕیاره‌که به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند کرا.
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆکی راسپێردراوه په‌سه‌ندکراوه‌که، ریفراندۆم له واده‌ی دیاریکراوی خۆی له هه‌رێمی کوردستان و ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌م دانیشتنه له‌سه‌ر داواکارى ۶۲ په‌رله‌مانتارى کوردستان بوو، که واژوویان کۆکردبوویه‌وه بۆ ئه‌نجامدانى دانیشتنه‌که.
به گوێره‌ى رێککه‌وتنى فراکسیۆنى پارتى و یه‌کێتى له‌سه‌ر کارنامه‌ى دانیشتنه‌که سکرتێرى په‌رله‌مان ده‌ستنیشان کرا.
هه‌ر له دانیشتنه‌که‌دا، به گوێره‌ى رێککه‌وتنى نێوان فراکسیۆنه‌کان بێگه‌رد تاڵه‌بانى سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مان وه‌ک سکرتێرى په‌رله‌مان به شێوه‌یه‌کی کاتى راسپێردرا.
پۆستى سکرتێرى په‌رله‌مان له لاى کۆمه‌ڵى ئیسلامى بوو، به‌ڵام له ماوه‌ى رابردوودا یه‌کێتى پێى وابووه ئه‌و پۆسته مافى خۆیه‌تى و سه‌ره‌تا به هۆى نه‌بوونى کاندیده‌وه پۆسته‌که دراوه‌ته کۆمه‌ڵى ئیسلامى.
ئه‌مڕۆ هاوکات له‌گه‌ڵ سووربوونى فراکسیۆنه‌کان بۆ ئه‌نجامدانى دانیشتنى کاراکردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان، هه‌ریه‌ک له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و کۆمه‌ڵى ئیسلامى ره‌تیانکرده‌وه به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌که بکه‌ن.
سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان له په‌رله‌مانى کوردستان ئومێد خۆشناو پێشتر راگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵ و گۆڕان بیانه‌وێت به‌شدارى دانیشتنى ئه‌مڕۆ بکه‌ن، ده‌بێت په‌یوه‌ستى رێککه‌وتنى فراکسیۆنه‌کانى پارتى و یه‌کێتى بن و به گوێره‌ى ئه‌و رێککه‌وتنه دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت.