نه‌جمه‌دین که‌ریم هاته ده‌نگ

نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکووک، له رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌کی ئۆفیسه‌که‌یه‌وه رایگه‌یاند: “بڕیاری له کارلادانی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه ره‌تده‌کاته‌وه‌و له خزمه‌تکردنی خه‌ڵکی پارێزگای که‌رکووک به‌رده‌وام ده‌بێت”.
پارێزگاری که‌رکووک ده‌ڵێت “بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مان پوچه‌ڵه و بۆ خزمه‌تکردنی هاووڵاتیانی که‌رکووک که ده‌نگیان پێداوه له پۆسته‌که‌ی ده‌مێنێته‌وه”.
نه‌جمه‌دین که‌ریم ده‌ڵێت: “ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک به‌گوێره‌ی یاسای پارێزگا نه‌به‌ستراوه‌کان به‌هه‌رێمه‌وه کارناکات، به‌ڵکو به‌پێی یاسای بریمه‌ر کارده‌کات که له یاساکه‌دا ده‌ڵێت (دیایکردن و له‌کارخستنی پارێزگار ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادایه).
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌ی ئۆفیسی پارێزگاری که‌رکووکدا هاتووه “ئه‌و جۆره بڕیاراه‌نه بوو کوردستانی ناچارکرد بڕیاری ریفراندۆم بدات”.
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش له زاری گوته‌بێژه‌که‌یه‌وه، بڕیاره‌که‌ی ره‌تکردووته‌وه‌و رایگه‌یاندووه “بەم هەنگاوەی پەرلەمانی عێراق، جارێکی دیکە شکستی شەراکەت و پێشێلکردنی دەستوور و نەهێشتنی بنەماکانی تەوافوق و گەڕانەوە بۆ زۆرینە و کەمینە دووپات کرایەوە”.