ئێران بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم گه‌ره‌نتی ده‌دات

ئێران بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم گه‌ره‌نتی ده‌دات
یه‌کێک له که‌سایه‌تییه دیاره‌کانی ڕه‌وتی سه‌در له عێراق پاگه‌نده‌ی کرد که ئێران له به‌رانبه‌ر دواخستنی ڕیفراندۆم ئاماده‌یه که گه‌ره‌نتی به هه‌رێمی کوردستان بدات.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕووداو، به‌ها ئه‌عره‌جی له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی خۆی سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی داوه که ئه‌م ڕاپرسییه به پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان مافی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که، له ده‌ستوری عێراقیشدا هیچ به‌ندێک له دژی بوونی نییه، به‌ڵام ئه‌و ڕێگایه‌ی هه‌رێم له‌به‌ری گرتووه نایاساییه، ده‌بێت سه‌ره‌تا پارلمانی عێراق و دواجار له پارلمانی هه‌رێمی کوردستان بابه‌ته‌که بورژێت و دواجار ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
ئه‌م که‌سایه‌تییه سیاسییه‌ی عێراق زیادی کردووه: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ئه‌م ڕیفراندۆمه ڕابگیردرێت ده‌بێت له دادگای فدراڵی عێراق تانه‌ی له سه‌ر تۆمار بکه‌ن و پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه هه‌موو هه‌وڵه‌کان له سوودی ڕیفراندۆمه‌که‌یه.
ئه‌و له درێژه‌دا هۆشداری داوه که دوای ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم سونه‌کانیش له دوای ڕیفراندۆم ده‌بن و ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌کی نه‌هێنی له سوودی ئه‌مریکایه و دژایه‌تی ناکات.
ئه‌عره‌جی هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به به بۆچوونی ئێران پاگه‌نده‌ی کرد: بۆچوونی ئێران ڕوونه، داوای دواکه‌وتنی ڕیفراندۆمه‌که ده‌کات. ئێران له به‌رانبه‌ر دواخستنی ڕیفراندوم ئاماده‌یه که گه‌ره‌نتی به برا کورده‌کان بدات، ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌م بابه‌ته له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه.
شایانی باسه که مێدیاکانی هه‌رێمی کوردستان باسی ئه‌وه‌یان کردووه که سه‌ردار قاسم سلێمانی سه‌ردانی هه‌ولێری کردووه تاکوو له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێم کۆببێته‌وه. بارزانی له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی جه‌ختی کردبوو که ئێران ده‌توانێت له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ڕێکارێک ڕۆڵ بگێڕێت.