هەولێر هەڕەشەی داخستنی سنوور لە ئێران و تورکیا دەکات

هەولێر هەڕەشەی داخستنی سنوور لە ئێران و تورکیا دەکات
ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئاماژە بەوەی کە وڵاتانی دراوسێ ئەم هەرێمە لە ئەگەری سەربەخۆیی هەرێم، سنوورەکانیان داناخەن و ئەگەر بکرێت، هەڕەشەی کرد کە هەولێر کاردانەوەی بەرانبەری دەبێت.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە عەرەب نیوز، هێمن هورامی، ڕاوێژکاری مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی: وڵاتانی درواسێ هەرێم لە ئەگەری ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی سنوورەکانیان بەڕووی هەرێمدا داناخەن،چونکوو ئەم ولاتانە قازانجی زۆر لە بازرگانی ساڵانە لەگەڵ هەرێم دەبەن.
وتیشی: ئەمە ڕاستە کە تورکیا و ئێران هەڵوێستی خۆیان لەبارەی ڕیفراندۆمەوە ڕاگەیاندووە بەڵام دەبێ بڵێم کە کوردستان وەک ۱۰۰ساڵ لەمەوپێش نییە و ئیستا خاوەنی بڕیاری سیاسی، ئابووری و ئەمنییە لە ناوچەکە.
هێمن هەورامی وتی: ۴ لەسەدی بەرهەم هێنانی ساڵانەی تورکیا و ۱۵ لەسەدی هەناردەی ئێران لە کوردستاندای. هەر کەس سنوورەکانی بە ڕووی ئێمەدا دابخات ئێمەیش سنووری بەسەردا دادەخەین.
ڕاوێژکاری بارزانی ڕایگەیاند: ئەو وەفدەی کە چووە بەغدا باسیان لە ڕیفراندۆم و ئەوەی کە دوو دراوسێ باشین قسەیان لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی ناوەندی عێراق کردووە.