فرهنگیمهمترین های هەواڵ
فڕانس ۲۴: شاری ۱۲۰۰۰ ساڵه‌ی کوردنشینی حه‌سه‌ن کێفی تورکیا ده‌که‌وێته ژێر ئاوه‌وه

ته‌له‌فزیۆنی فڕانس ۲۴ی فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت به ڕه‌وتی چێ‌کردنی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی به‌نداوی ئیلیسۆ له تورکیا و کاریگه‌ریی ئه‌و به‌نداوه له‌سه‌ر ناوچه‌ی مێژووییی حه‌سه‌ن کێفی ئه‌و وڵاته که زۆرینه‌ی حه‌شیمه‌ته‌که‌ی کوردن، ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه. به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته ئه‌و شاره مێژووییه کوردنشینه له پارێزگای باتمانی تورکیا به‌م زووانه ده‌که‌وێته ژێر ئاوه‌وه.
ڕاپۆرته‌که‌ی ته‌له‌فزیۆنی فڕانس ۲۴ی فه‌ڕه‌نسا وای ڕاده‌گه‌یێنێت: شاری بچووکی ۱۲۰۰۰ ساڵه‌ی حه‌سه‌ن کێف له پارێزگای باتمان که زۆرینه‌ی حه‌شیمه‌ته‌که‌ی کوردن، به‌م زووانه له‌سه‌ر نه‌خشه‌دا نامێنێت چوونکه پاش ئاوگیریی به‌نداوی ئیلیسۆ و پڕۆژه‌ی ئاڵۆزێنه‌ری تورکیا له‌سه‌ر ڕووباری دیجله، ده‌که‌وێته ژێر ئاوه‌وه و یه‌کێک له شاره مێژووییه‌کانی تورکیاش له‌ناو ده‌چێت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، شاری حه‌سه‌ن کێف که چیدی خه‌ڵکه‌که‌ی ئۆمیدێکیان به پاراستنی نه‌ماوه به‌م زووانه ده‌که‌وێته ژێر ئاوه‌وه. ئه‌و شاره تا ساڵی ۲۰۱۸ له‌سه‌دا ۸۰ی ده‌که‌وێته ژێر ئاوی به‌نداوی ئیلیسۆه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌و پڕۆژه‌یه ۱۰۰۰۰ هه‌لی کار ده‌ڕه‌خسێنێت به‌ڵام ده‌بێته هۆی ئاواره بوونی دانیشتوانی حه‌سه‌ن کێف و نوقم بوونی گه‌نجێنه‌ییێکی مێژووییی بێوێنه له تورکیا. چیدی خه‌ڵک ئۆمیدیان به پاراستنی شاره‌که‌یان نه‌ماوه و مه‌یلیان به نیشته‌جێ بوون له شاری نوێی حه‌سه‌ن کێف نییه چوونکه بڕیاره له به‌رزاییدا چێ بکرێته‌وه و بۆ دانیشتوانی به سه‌رفه نییه و تێچووی بیناکانی زۆره که پاره‌ی ئه‌وه‌ندیان بۆ کڕین یان دروست کردنی نییه بۆیه وتوویانه مومکینه بۆ هه‌میشه ئه‌و شاره مێژوویییه به‌جێ بهێڵن و شوێنێکی دیکه بۆ ژیان هه‌ڵبژێرن.
نوێترین هه‌وڵێک که له حه‌سه‌ن کێف ئه‌نجام دراوه و بووه‌ته هۆی نیگه‌رانیی چالاکانی فه‌رهه‌نگی، ته‌قاندنه‌وه‌ی شاخه‌کانی ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌ن کێفه. چه‌ندین گرته ڤیدئۆ له ته‌قاندنه‌وه‌ی شاخه‌کان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه. ئه‌و کاره بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ندێ به‌رپرسانی سیاسی وه‌کوو جێگری دیموکراتیکی گه‌لان کاردانه‌وه‌یان هه‌بێت. ناوبراو ده‌زانێت که ناڕه‌زاییه‌کان ناتوانێت ببێته‌هۆی وه‌ستاندنی ئاوگیریی به‌نداوه‌که به‌ڵام به وته‌ی جێگری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مومکینه نه‌وه‌کانی پرسیاری لێبکه‌ن که چ ناڕه‌زایه‌تییێکی به‌و کاره ده‌ربڕیوه، بۆ ماوه‌یێک خۆی به یه‌کێک له‌و شاخانه‌دا هه‌ڵواسیوه تاکوو ناڕه‌زاییی خۆی ده‌رببڕێت. به‌ڵام له ڕواڵه‌تدا دروست کردنی پڕۆژه‌که هێشتاکه به‌رده‌وامه و پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپاش له یارمه‌تیی دارایی به پڕۆژه‌که له‌مپه‌ڕی دروست کردنی به‌نداوه‌که نه‌بووه.