لێدوانی پەکەکە لەبارەی دەستگیرکردنی دوو کارمەندەکەی میت لە سلێمانی

پەکەکە بۆ یەکێتی: لە ئابڕوچوونێکی مەزن رزگارمان کردن
ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی کەجەکە دەستگیرکردنی دوو کارمەندەکەی میتی تورکیا پشتڕاستدەکاتەوە. لەبارەی یەکێتیش دەڵێت: “ده‌بێت یه‌کێتی چۆک بۆ فشاره‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا دانه‌دات، هاوکات ده‌ستخۆشی له په‌که‌که بکات که ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیای پووچه‌ڵکردووەته‌وه و رێگای نه‌داوه یه‌کێتی تووشی ئابڕووچونێکی مه‌زن ببێت”.
دیار غەریب، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی گشتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بۆ میدیاکانی نزیک لە کەجەکەی دەستگیرکردنی چەند ئەندامێکی میت-ی تورکیا پشتڕاستدەکاتەوە و رایدەگەیێنێت: “دەبێت تورکیا مەمنوون بێت کە دەستگیرکراوەکانی میت-مان لە میدیاکانەوە “بڵاونەکردوونەتەوە، ئێستاش دەتوانین بڵاوی بکەینەوە.
لەبارەی یەکێتی دیار غەریب دەڵێت: “ده‌بێت یه‌کێتی چۆک بۆ فشاره‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا دانه‌دات، چونکه ده‌وڵه‌تی تورکیا کاری ناقانوونی ده‌کات، هاوکات ده‌ستخۆشی له په‌که‌که‌ش بکات که ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیای پووچه‌ڵکردووەته‌وه و رێگەی نه‌داوه یه‌کێتی تووشی ئابڕووچونێکی مه‌زن ببێت، هه‌روه‌ها داوا له مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی بکات هه‌رچی دیبلۆماتی تورکیایه له سنووری سلێمانیدا بیاننێرێته‌وه بۆ تورکیا و کاری سه‌رجه‌م کۆمپانیا تورکییه‌کان بووه‌ستێنێت، دەبوایە یه‌کێتی خۆی نوێنه‌ره‌که‌ی خۆی بانگ بکردایه”.
دیار غەریب سەبارەت بە هەڵوێست و کاردانەوەی یەکێتی دەڵێت: ئه‌مه تاقیکردنه‌وه‌یه‌که بۆ یه‌کێتی، ئه‌گه‌ر یه‌کێتی له‌م تاقیکردنه‌وه‌یەدا به‌سه‌رکه‌وتوویی ده‌ربچێت، ئه‌وا ده‌توانێت سه‌روه‌ری خۆی و گه‌له‌که‌ی بپارێزێت و ببێته نموونه‌یه‌کی باش بۆ حکومه‌تی هه‌رێم به‌گشتی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ده‌بێته سنووردانان بۆ به‌زاندنی سنووری کوردستانی عێراق و سه‌روه‌رییه‌که‌ی، بێگومان له‌م حاڵه‌ته‌دا خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی ده‌ستخۆشی لێده‌که‌ن و پشتیوانی یه‌کێتی ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت چۆک بۆ فشاره‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا دانه‌دات و به‌پێچه‌وانه‌وه فشار بخاته سه‌ر تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌و سیاسه‌تانه به‌ربدات”. هەروەها دەشڵێت: “ئه‌گه‌ر تورکیا له‌م فشاره‌دا سه‌ربکه‌وێت، راناوه‌ستێت تاوەکو به‌ته‌واوی یه‌کێتی خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دات”.
لەسەر کێشەی رفاندنی دوو ئەندامی سەر بە دەزگای میتی تورکیا لە قەزای دووکانی پارێزگای سلێمانی لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ەوە، تورکیا رۆژی ۲۴-۸-۲۰۱۷ نوێنەرایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لە ئەنقەر داخست و بەهرۆز گەڵاڵی رەوانەی هەرێمی کوردستان کردەوە.
رۆژێک دواتر سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی رایگه‌یاند: “هۆکاری ئه‌و هه‌ڵوێسته سه‌رنه‌که‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنێکی ده‌وڵه‌تی تورکیایه له ناوچه‌ی سلێمانی، ده‌وڵه‌تی تورکیاش یه‌کێتی به به‌رپرسیاری ئه‌و سه‌رنه‌که‌وتنه ده‌زانێت”.
سەرچاوە: رووداو