پەیامی پیرۆزبایی سەید ڕەسوڵ نەبەوی بە بۆنەی تۆمار کردنی پلەی یەکەمی ماڵپەڕەکانی مەھاباد لە لایەن پێگەی دەنگوباسی ھەواڵ

پەیامی پیرۆزبایی سەید ڕەسوڵ نەبەوی بە بۆنەی تۆمار کردنی پلەی یەکەمی ماڵپەڕەکانی مەھاباد لە لایەن پێگەی دەنگوباسی ھەواڵ
سڵاو و رێز کاک هەژار ڕەحیمى بەرێز و خۆشەویست
بیستم که ڕێژەی بینەرانى ماڵپەری ھەواڵ پللەى یەکەمى بۆخوى تۆمارکردووە و بەو بۆنەیە زۆر خۆشحال بووین به متمانەى زیاترى گەل به ئێوه و بەو بۆنەیەوە پڕ به دڵ پیرۆزباییتان پێ دەلێم.
بێ گومان ئەوه نیشانەى سەربەخۆیى جەنابتان و بێ منەت بوون له خاوەن و سەرچاوەکانى هێزى سیاسى و مالى و پشت بەستن به خەڵک و جه ماوەره. هەروەها راگوێستنى درووست و بوێرانەى ھەواڵ و بابەتەکان به بێ رەچاوکردنى بەرژەوەندى تاک و تاقمێکى تایبه ت ، هۆکارى سەرەکی پله و جیگاى هەواڵ وەک سایتێکى خەبەری سەربەخۆبوون و گشتگیر بوونەه به واتایه کى تر: ئیوه سەربەخۆ و بوێرن و پشتتان به خەڵک گەرمە و بەس. هەم له نال نادەن و هەم له بزمار. به ئاواتى بەردەوامى و سەرکەوتنتان
سەید ڕەسوول نەبەوی