هۆکاری ده‌رکردنی نوێنه‌ری یه‌کێتی له تورکیا ئاشکرا بوو

هۆکاری ده‌رکردنی نوێنه‌ری یه‌کێتی له تورکیا ئاشکرا بوو
تورکیا گله‌یی زۆری له ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی سلێمانی هه‌یه
سەرچاوەیەکی نزیک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هۆکاری داخستنی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی له ئه‌نقه‌ره و ده‌رکردنی نوێنه‌ری ئه‌و حزبه‌ی بۆ کوردستان ۲۴ ئاشکراکردووه و ده‌ڵێت ” به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی په‌که‌که له شاری سلێمانی چه‌ند هاووڵاتییه‌کی تورکیایان بۆ قه‌ندیل رفاندووه، بۆیه نوێنه‌ری یه‌کێتی له تورکیا نێردراوه‌ته‌وه‌و نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌که داخراوه”.
ئه‌وه سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه که “هەر وەک بەهرۆز گەڵالی لە پرێس کۆنفرانسەکەی ئاماژەی پێ کرد، تورکیا گلەیی لە دامودەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی هەیە چونکه لەو سنوورە پەکەکە باڵادەست بووە و خەڵکی رفاندووە. بە پێی ئەو سەرچاوەکه یەکێتی سەرقاڵی گفتوگۆیە بۆ ئەوەی پەکەکە ئەو هاووڵاتیە تورکانە ئازاد بکات.
لە درەنگانی شەوی رابردوودا بەھرۆز گەڵاڵی، نوێنەری یەکێتی لە تورکیا گەیشتەوە ھەرێمی کوردستان و لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: “چەند رۆژێک لەمەوبەر لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاگادارکراینەوە، کە رووداوێک لە سنووری ژێردەسەڵاتی یەکێتی روویداوە و ئەوان لەو سیاسەتەی دەزگا ئەمنییەکان نیگەرانن، ئەمە وای لێھات کە مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی لە ئەنقەرە دابخرێت و داوایان لێکردم لەماوەی سێ رۆژ دایبخەین”./ کوردستان ۲۴