ڕۆلی تۆڕە کۆمەڵایەتییکان لەسەر زمانی کوردی/ سۆما فەتحۆڵڵایی

ڕۆلی تۆڕە کۆمەڵایەتییکان لەسەر زمانی کوردی/ سۆما فەتحۆڵڵایی
تۆڕە کۆمەڵایەتییکان سێ تایبەتمەندییان ھەیە:
١کەم کاری (یانی کەم تر تێ کۆشین بۆ بار کردنی زانیارییە کان
٢تۆڕە کۆمەڵایە تییەکان شوێنێکی نافەرمییە
٣ئێمە لە تۆڕە کۆمەڵایە تییەکان دا ئەسڵی وێنە نووسراوەمان ھەیە
بەو مانایە کە نیشانە و وێنە و ئیمەو جیھایێک کە لە لای نووسراوە دادە ندرێن ،ھەست وبیرەوەری ئێمە پیشان دەدا
لە چەن ساڵی دوایی دا بە پێی خێرایی تۆڕە کۆمەڵایە تییکان ھەر وەھا ھاسان بونی پێوندی گرتن بە ئینتێرنێت بە ھۆیەک دادە نرێت کە زۆربە خەڵکی کۆمەڵگا ئینتێرنێت بە کار دێنن، بەڵام ئێمە ھیچ ڕێزمانێکی دروست و تەواو لە نووسین دا نابینین.
بە پێ لێکۆڵینەوەیک کە پێک ھاتووە لە وڵاتانی ئینگلیز و ئەمریکا تەنیا ١٠ لە سەدی وشە گەلێک کە لاوان و قۆتابییان لە ئینتێرنێت بە کاری دەبەن لەگەڵ ڕێزمانی ئینگلیزی ڕێک نییە و ٩٠ لە سەدی ڕێکە ھێستا ئەو ترس و گومانە ھەیە کە زمانی ئینگلیزی لە ناو بەچی و بمرێ.
ئەو ترس و گومانە لە بارەی زمانی کوردی دا زۆر بێدادە..
بە پێ پیش بینی ھایێک کە پێکھاتووە زمانی کوردی لە داھاتوویەکی دوور بە شێوەی ئەو زمانە ھەڵەی وا لە ناو خەلک دایە دەمرێ و زمانی ئەسڵی و ڕاستە قینە لە بیر دەچێتەوە
لە سایەی گەشەی تێکنۆلۆژیا دا بە پێچەوانەی ھەزار ساڵی ڕابردوو ئەوڕۆکە زیاتری خەڵک بۆ پێوەندی گرتن بە یەکەوە دەنووسن
زاڵ بوونی تێکنۆلۆژیا لە چوار چێوەی موبایل تەوەری دەرفەتی نووسین بۆ ھەموان ساز کردوە.
پێویست بە خێرایی زیاتر لە نووسین بۆتە ھۆی ئەوەی کە ڕێزمانی کوردی لە یاد بکەن و ڕێگای ھاسان بەڵام ھەڵە بۆ نووسین ھەڵبژێرن ،ھەروەھا بەکار ھێنانی ئیمەوجب بۆ خێرایی زیاتر بۆتە ھۆی لاوازی وشەکان.
پێ دەچێ ئێستا کە لەگەڵ جۆرێک نووسین بەرەوروو بووە کە جەغزی وشەکانی زۆر بەبەسراوە لەوانەیە کەم تر لە ٢٠٠،٣٠٠ وشە بێ
لە کۆمەڵگەی موبایل تەوەر ڕێزمانی کوردی لە تاقەتی کەس دا نییە و ئەو زمانە عەیب دارە پەسند دەکن
تەسک بوونی وەشەکان بە مانای بەر تەسک بوونی بیرەوەری و تەنانەت ھەست و گرتنی خووی بیر کردنەوەو بە زمان ھێنانی بیرەوەرییەکانە، بەڵام دەتوانیین بڵێین گەورە پیاوانی کورد کە ئاسەواری بە نرخییان بەرھەم ھێناوە ھەر لە جێگەی خۆیانن تەنانەت ئەگەر ئێمە بە زمانی ئەرمەنی بنووسین
نووسەر: سۆما فەتحۆڵڵایی
٢٩ گەلاوێژی ١٣٩۶