سیاسیمهمترین های هەواڵ

نازم دەباغ: هیچ وڵاتێک بەرەسمی پشتیوانی جیابونەوەی رانەگەیاندووە

نازم دەباغ: هیچ وڵاتێک بەرەسمی پشتیوانی جیابونەوەی رانەگەیاندووە

 

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران رایگەیاند بەبێ رەزامەندی وڵاتانی دراوسێ لەسەر جیابونەوە، هەرێم باجێکی قورس دەدات لەگەڵ ئەوەش ئاماژەی بەوەداوە کە بڕیار نییە هەرێمیی کوردستان پاش ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ۲۵ی ئەیلولدا راستەوخۆ سەربەخۆیی رابگەیەنێت.

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی ناوخۆیی ئێرانی راگەیاندوە”کە پاش رزگاکردنی موسڵ سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی رەوشی تایبەتی خۆیەوە بیری لەوە کردۆتەوە کە گۆڕانکاری نوێ لە ناوچەکە رودەدات و هەروەها بەهۆی ئامادەنەبونی بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی داوە”.

جەختیشی کردۆتەوە”کە بڕیار نییە پاش ئەنجامدانی ریفراندۆمەکە راستەوخۆ سەربەخۆیی رابگەیەندرێت”.

باسی لەوەشکردوە”کە حکومەتی هەرێم بڕیاری پێکهێنانی چەند لیژنەیەکی داوە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیکە و نەتەوە یەکگرتوەکان و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا”.

ئاماژەی بۆئەوەشکردوە”کە دو تێڕوانین هەیە بۆ ریفراندۆمی هەرێم یەکێکیان ئەوەیە کە ریفراندۆم ئەنجام نەدرێت و کێشەکان لەگەڵ بەغدا ئەنجام بدرێت کە ئێران پشتیوانی ئەمەیان دەکات و ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ پشتیوانیکردنی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی نێوان هەردولا”.

ئاماژەی بەوەشداوە”کە تێڕوانینی دوەمیان باس لەوەدەکات کە رێز لە بڕیاری گەلی کوردستان دەگرێت بەڵام پێی باشە ریفراندۆمەکە دوابخرێت و چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا لەڕێگەی دیالۆگەوە بکرێت”.

باسی لەوەشکردوە”بونی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ جیابونەوە راستە نییە، هیچ وڵاتێک بەرەسمی پشتیوانی جیابونەوەی رانەگەیاندوە جگە لە ئیسرائیل ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە وای دەبینێت لە بەرژەوەندی خۆیدایە کە دەیەوێت ناوچەکە بەردەوام ناکۆکی تێدا بێت و کێشە بۆ ئێران، تورکیا، سوریا و عێراق دروست بکات”.

وتوشیەتی”کە پێویستە رەزامەندی وڵاتانی دراوسێ بۆ ریفراندۆم بەدەست بێت بەدەر لەوەش ریفراندۆمەکە توشی شکست دەبێت”.

لەبارەی ئەو باجەوە کە دەکرێت هەرێم بیدات پاش جیابونەوە نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران وتویەتی”پێش هەمو شتێک ئێمە هەوڵ دەدەین ئەو باجە نەدەین ئەمەش بەلامانەوە گرنگە”.

بەڵام جەختی کردۆتەوە”کە هەرێم لەروی جیۆپۆلەتیکییەوە لە دۆخێکدایە دراوسێکانی رێگەی جیابونەوەی پێنادەن و هیچ دەروازەیەکی وشکانی و ئاسمانی و دەریاییشی نییە، ئەمەش بۆ خۆی باجێکی قورسە

نمایش بیشتر

هـه‌ژار رحـیـمـی

علاقه مند به ترجمه و نوشتن در حوزه های تخصصی IT ، سیاست ، اقتصادی و اجتماعی

دیدگاهتان را بنویسید

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا